مه‌لا به‌ختیار: سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌موو عیراق بناسێندرێت
ئەدەب وهونەر 12:53 PM - 2018-09-11.
ئێواره‌ی (10/9/2018) له‌هۆتێل رامادا له‌سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانء سینه‌ماكاران، خولی سێهه‌مینی فێستیڤاڵ راگه‌یه‌ندراء هاوكات ژماره‌یه‌ك له سه‌رمایه‌دارانء بازرگانانی سلێمانی، كه هاوكارو پشتیوانی به‌ڕێوه‌بردنی دووه‌مین فێستیڤاڵ بوون، ئاماده‌بوون و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
له‌وته‌یه‌كیدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وتی: ئه‌مڕۆ لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی سێهه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌هه‌موو توانه‌یه‌كه‌وه‌و به‌ئه‌زمون وه‌رگرتن له‌هه‌ردوو فێستیڤاڵی رابردوو، ئاماده‌یه‌و له‌رۆژی (20/10/2018) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هه‌روه‌ك چۆن له‌یه‌كه‌مین فێستیڤاڵدا، به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وامبن، هه‌ر به‌شێوه‌یه به‌رده‌وامن و هیواشیخواست كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سێهه‌مین فێستیڤاڵ، مایه‌ی ره‌زامه‌ندی سینه‌ماكاران، هونه‌ردۆستانء فیلم دۆستان بێ و فێستیڤاڵه‌كه‌ش له‌خه‌م بڕه‌خسێ.
هاوكاتله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌سوپاس و پێزانینه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه نێچیره‌ڤان بارزانی، له‌ڕووی مادییه‌وه، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی سێهه‌مین فێستیڤاڵی دابینكردووه،سوپاسی ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌دار و بازرگانه نیشتمانپه‌روه‌ر، كوردپه‌روه‌رو هونه‌رپه‌روه‌ره‌كانیش كرد، كه له‌دوو خولی رابردوودا، پشتیوانی و هاوكاری به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ بوون و به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانیانی هه‌ڵسه‌نگاند، وتی:له‌و ژماره سه‌رمایه‌دارو بازرگانانه‌ی بۆ خوله‌كانی رابردوو، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن، هه‌ندێك له‌مه‌زنده‌ی هه‌موان زیاتر هاوكار بوون. هه‌ندێكیشیان، چه‌ندیان لێ داواكرا، هیممه‌تیان كرد‌و هه‌ندێكی تریشیان دوو به‌رامبه‌ر له‌وه‌ی داوای لێكرا، یارمه‌تیده‌ر بوون.
سه‌رۆكی فێستیڤاڵ، رونیشكرده‌وه: له‌نێو ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه كراوه، به‌داخه‌وه ته‌نها دووانیان كه له‌سایه‌ی راپه‌ڕین و به‌هیممه‌تی پێشمه‌رگه‌و له‌سایه‌ی ئه‌زمون و دیموكراسی كوردستان، كه هیچیان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ملیۆنه‌ری دۆلارن! روی چڕوكی خۆیان ده‌رخست و ته‌نها یارمه‌تییه‌كی وایان پێشنیازكرد، كه مرۆڤ شه‌رم ده‌كات باسی بكات و به‌داخه‌وه له‌بری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان، كه ده‌بوایه جوامێر بوون، نه‌بوون!
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، رایگه‌یاند: حه‌زده‌كه‌م، به‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی یارمه‌تی سه‌رخستنی هه‌ردوو خولی پێشوی فێستیڤاڵیاندا، بڵێم: دوا هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كانیان، به‌لیژنه‌و چاودێرییه‌كی ورده‌وه، چۆته خزمه‌تی داهێنان و سه‌رخستنی فێستیڤاڵه‌كه‌وه.
سه‌رۆكی فێستیڤاڵ، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: ئێستا كه سێهه‌مین فێستیڤاڵ راده‌گه‌یه‌نین، خۆشبه‌ختانه شاری سلێمانی خه‌ریكه، په‌ڵه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌دات، چالاكییه‌كان له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ته‌لاری هونه‌ر، فێستیڤاڵێكی تری سینه‌ما، كه كوردسات و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت، ده‌ستیپێكرد. هه‌ر له‌مانگی (10) پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاریدیكه له‌سلێمانی، كه ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی عیراق له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌باره‌ی ناونانی پایته‌ختی رۆشنبیریشه‌وه، سه‌رۆكی فێستیڤاڵ وه‌بیرهێنایه‌وه: بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ، له‌سێهه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژیشدا، یه‌كه‌مین بنكه بوو، كه دروشمی به‌پایته‌ختكردنی رۆشنبیری سلێمانی به‌رزكرده‌وه.ئه‌وكاته زۆر هه‌وڵماندا، له‌دوای سێهه‌مین فێستیڤاڵ، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هاته فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ و بڕوای هێنا كه سلێمانی ده‌بێ ببێت به‌پایته‌ختی رۆشنبیری، سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی تر ئه‌گه‌رچی زۆر هه‌وڵماندا به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون، ئه‌و بڕیاره بۆ سلێمانی بده‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه به‌ئاوو هه‌وای سلێمانی گه‌وره بوون و سلێمانی نه‌بوایه كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌وانه كێن؟
به‌ڵام خۆشحاڵم كه توانیمان، بۆ مێژوو سلێمانی مافی خۆی وه‌ربگرێت و بیكه‌ین به‌پایته‌ختی رۆشنبیری. چالاكییه‌كانیش بۆ ئه‌م پایته‌خته دڵخۆشكه‌ره‌ن، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نانه‌ت هه‌قی وایه حكومه‌تی عیراقیش، ئاوڕێكی گه‌وره له‌پایته‌ختی رۆشنبیری بداته‌وه‌و بیكات به‌پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌موو عیراق و پێشنیازیش ده‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق، بیر له‌وه بكاته‌وه، سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌موو عیراق بناسێنێت و به‌مه‌ش قۆناغێكی گه‌وره تر، له‌پایته‌ختبوونی رۆشنبیری سلێمانی و كوردستان، ده‌چینه پێشه‌وه.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپاسی كۆمپانیای مه‌ستی فیلمی كرد، كه سێ مانگه شه‌ونخونی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سێهه‌مین فێستیڤاڵ شایسته‌ی شاری سلێمانی و كوردستان بێ. وتیشی: باوه‌ڕموایه ئه‌گه‌ر ره‌وته‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا له‌شه‌شه‌مین و حه‌وته‌هه‌مین فێستیڤاڵ، سلێمانی ده‌بێته بناغه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سینه‌ما، بۆ فێستیڤاڵی سینه‌ماء له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بین به‌پێشه‌نگی فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كان.
بۆ سه‌رمایه‌دارانیش، رایگه‌یاند: هیممه‌ت كردن بۆ ئه‌م جۆره داهێنان و پرۆژانه، كارێكی گه‌وره‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌تان، بۆ هونه‌رمه‌نده‌كان و هونه‌ردۆستان و وتیشی: هیچ یه‌كێك له‌بواره‌كانی هونه‌رو داهێنانیش به‌هێنده‌ی سینه‌ما ناتوانێ، شوناسی نه‌ته‌وه، شوناسی دیموكراسی، شوناسی سه‌ربه‌رزیمان، به‌هه‌موو جیهان بناسێنێ. چونكه ئه‌گه‌ر نه‌بین به‌خاوه‌نی سینه‌ما، نابین به نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له‌شارستانییه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بژین، به‌ڵام ببین به‌خاوه‌نی سینه‌ما، ئه‌وا ده‌چینه ناو بازنه‌ی شارستانییه‌تی سه‌رده‌م.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17