riklam

سلێمانی.. دوو به‌نزینخانه‌ داده‌خرێن

ئابوری 09:41 AM - 2018-09-11
.

.

به‌هۆی خراپی كوالیتی و جۆری سوته‌مه‌نی دوو به‌نزینخانه‌ له‌ سلێمانی داخران.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لەسەر سكاڵای شۆفێران بەدواداچونیان بۆ جۆر و كوالیتی بەنزین لە هەردوو بەنزینخانەی "وڵات " و "شێری چیا" كردووە و لە ئەنجامدا دەركەوت كە كوالیتی سوتەمەنی بەتایبەت " بەنزین " لەهەر دوو بەنزینخانەكەدا لە ئاستێكی پێویست نیە  و خاوەنی  بەنزینخانەكان پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هێنان و فرۆشتنی سوتەمەنی ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند جارێك لە سەرپێچیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتيشى: لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی "بەنزینخانەی  وڵات" لە گەڕەكی قڕگەو " بەنزینخانەی شێری چیا" لەسەر شەقامی شەست مەتری دراو لەلایەن لەلیژنەی سوتەمەنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكان و بەشی كوالیتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی داخران.

گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگە بەكاركردنی هەردوو بەنزینخانەكە نادرێت تا ئەو كاتەی دڵنیادەبنەوە لە پابەندبونیان بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن.


PUKmedia تایبه‌ت

7.jpg

41649750_725053701167450_2723918355621740544_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket