riklam

دیداری سلێمانی بۆ فێستیڤاڵی فیلم ده‌ستیپێكرد

ئەدەب وهونەر 05:13 PM - 2018-09-10
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانى دیداری سلێمانی بۆ فیلم له‌ ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

پێشتریش ڕاسان موختار وته‌بێژی دیداری سلێمانی بۆ فیلم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو: رۆژی 10-9-2018 وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگای میدیای كوردسات یه‌كه‌مین دیداری سلێمانی بۆ فیلم به‌ڕێوه‌ده‌بات و ماوه‌ی 5 رۆژ دەخایه‌نێت.

وتیشی: له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆش ده‌كرێت له‌سه‌ر قه‌یرانی فیلمی سینه‌مای كوردی و كه‌ تێیدا چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری سینه‌مای به‌شداری ده‌كه‌ن و چه‌ندین فیلم بۆ یه‌كه‌مجار نمایش ده‌كرێت.

وته‌بێژی دیداره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دیداره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر مێزگردێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌یرانی فیلمی سینه‌ما ئه‌نجامده‌درێت.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket