riklam

ژماره‌یه‌كی زۆر كورد كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سویدن

تاراوگە‌‌ 11:47 AM - 2018-09-10
.

.

زیارتر له‌ 40 كه‌س له‌ كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی سوید به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن.

رۆژی 9-9-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگا و شاره‌وانیه‌كانی سوید ئه‌نجامدرا و 8 پارتی ناو په‌رله‌مان و چه‌ند پارتێكی تر به‌شدارن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ژماره‌ی كورسی.

رۆژی هه‌ڵبژاردن رۆژی 9-9 بو به‌ڵام له‌ رۆژی 23-8 ه‌وه‌ هاووڵاتیانی سوید ده‌یانتوانی له‌ شوێنی دیاریكراو ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

سێ هه‌ڵبژاردن كرا كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانه‌، كه‌  6 هه‌زار و 287 كاندید بۆ په‌رله‌مان هه‌یه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 349 كورسی.

له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورد له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ كاندید كراون و به‌پێی به‌دواداچونێك 42 كاندیدی په‌له‌مانی سوید به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورد، ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه‌ 6 تا 9 كه‌سیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ربچن.

له‌ ئێستادا په‌رله‌مانی سوید 5 په‌رله‌مانتاری به‌ره‌گه‌ز كوردن به‌ ناوه‌كانی ( ئامینه‌ كاكه‌باوه‌، جه‌بار ئه‌مین، لاوێن رێدار، رۆزا گۆچلو، سه‌ركان كۆسێ ).

هاوكات بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانیه‌كان 100 كاندید زیاتر به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن.

PUKmedia جه‌بار ئه‌مین/ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket