riklam

ماسكێكی سروشتی بۆ هەموو رەنگەكانی پێست

هەمەرەنگ 10:24 AM - 2018-09-10
.

.

ماسكی چای سەوز و بەهارات، تێكەڵەیەكی سروشتی گونجاوە بۆ هەموو جۆرو رەنگەكانی پێست، پێست روون دەكاتەوەو پاكی دەكاتەوە لە خاڵی رەش و زیبكە.

سودەكانی :

بەهارات یارمەتی كرانەوەی رەنگی پێست دەدات و چرچبوونی پێست دوادەخات، هەروەها چای سەوزیش دژەئۆكسیدەو كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوەو كاردەكات بۆ یەك رەنگبوونی بەشەكانی تری رووخسارو رەشبوونی ژێر چاو لادەبات.

پێكهاتەكان:

چای سەوز

بەهارات

ئاردی برنج

هەنگوین

شیر

چۆنێتی ئامادەكردنی ماسكەكە:

سەرەتا ئاردی برنج و هاڕاوەی بەهاراتەكە لە دەفرێكدا تێكەڵدەكەین و پاشان چا سەوزەكەو هەنگوینەكەی تێدەكەین، هەموویان بەباشی تێكەڵدەكەین تاوەك كرێمێكی لێدێت، پاشان لەسەر پێستی روخسار دادەنرێت و وازی لێدەهێنرێت هەتا وشك دەبێتەوە، دواتر بەئاوی شلەتێن یاخود سارد دەشۆردرێت.


PUKmedia  سیدتی
و/ ژینەر محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket