riklam

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌

ئابوری 02:56 PM - 2018-09-09
.

.

له‌و هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی پێنج وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ رۆژی 1 موحه‌ره‌م ده‌كات كراوه‌ به‌پشوو، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و وارسی شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی 6ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شكراو له‌هه‌فته‌ی رابردووشدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket