riklam

دایبییە؟

بابەتی گۆڕاو 02:27 PM - 2018-09-09
.

.

دایبییە؟

مەسئول: برای باش ئەوەندە خەفەت مەخۆ.
پێشمەرگەی كۆن: من خەفەت ناخۆم قوربان.
مەسئول: ئەی؟
پێشمەرگەی كۆن: ئەو من ئەخوا.
*****
خەسوو: دایكی من ئەوەندە زوو زوو رەسمی سەر فەیسبووكەكەت مەگۆڕە.
بووك: ئاخر زەروورە ئامۆژن.
خەسوو: بۆشی زەروورە؟ دایبییە؟!
*****
رۆژنامەنووس: ئەوە بۆچی جەماعەت پێت پێ‌ ئەكەنن؟
داهێنەر: چونكە لەوان ناچم.
رۆژنامەنووس: ئەی تۆ بۆچی پێیان پێ‌ ئەكەنی؟
داهێنەر: چونكە هەموویان لەیەك ئەچن.
*****
هەواڵی ناخۆش: وەزعی عێراق لەدەست دەرچووە.
هەواڵی خۆش: وەزعەكەی ئێستا لەچاو دوومانگی تردا بەهەشتە.
*****
سویدی: ئێمە هونەری حوكمداریی لەئێوەوە فێربووین.
كورد: چۆن؟
سویدی: هەرچییەك ئێوە كردتان ئێمە نەمانكرد.
*****
باوك: كوڕی خۆم ئەبێ‌ لەئێستاوە فێرببی كە بەیانیان زۆر زوو لە خەو هەڵسی.
كوڕ: بۆچی بابە گیان؟
باوك: بۆ ئەوەی لە موستەقبەلدا ببی بە سەروپێچی.
*****
عێراقی: باشە ئەو قوڕمساغە ئاوا بە سەریعی سەرئەكەوێ‌ چۆن تەنگەنەفەس نابێ‌؟
ئێرانی: كێ‌؟
عێراقی: دۆلار.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket