چۆن بزانی كه‌سێك درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات
هەمەرەنگ 01:35 PM - 2018-09-09.
ڕۆژانه كه‌سانێكی زۆر له‌گه‌ڵمان درۆ ده‌كه‌ن و كڵاومان له‌سه‌ر ده‌نێین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه‌چ شتێك ده‌قه‌ومێت. بۆیه له‌وباره‌یه‌وه توێژه‌ران چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی درۆزه‌كان بناسینه‌وه. ئه‌و نیشانانه‌ش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆیان ده‌بینه‌وه.
1- جووڵه نا ئاسایی چاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. درۆزكان بۆ ئه‌وه‌ی درۆكانیان بكه‌ن سه‌یری چاوی به‌رامبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایان بكاته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر یاسایه‌ك هه‌بوو كه باسی له‌وه ده‌كرد كه درۆزه‌كان له‌كاتی درۆكردندا سه‌یری چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی درۆكه‌یان ئاشكرا نه‌بێت.
2- زمانی جه‌سته گونجاو نییه سه‌باره‌ت به زمانی جه‌سته، درۆزنه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر ده‌ست بۆ لوت و گوێیان ده‌به‌ن و په‌نجه‌كانی ده‌ستیان زیاتر ده‌گوشتن و حاڵه‌تی جه‌سته‌ییان ئاسایی نییه و نیشانه و ئاماژه‌كان به‌خێرایی ده‌گۆڕن.
3 - گوزارشی ڕوخسار له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێت هۆشیار بیت چونكه درۆزنه‌كان به‌نیازن كه كۆنتڕۆڵی ڕوخساریان بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێكجار ناتوانن به‌سه‌ر ڕوخساریان زاڵ بن و ده‌ستبه‌جێ توڕه ده‌بن ، یان به شێوه‌یه‌كی درۆینه خۆیان به كه‌سێكی دڵخۆش و شاد ده‌رده‌خه‌ن.
4- ڕوونكردنه‌وه‌ی ناپێویست، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سی درۆزن له سه‌ره‌تادا زۆر بابه‌ته‌كه درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه ده‌گاته ناوه‌ڕۆك و لوبی بابه‌ته‌كه، به ته‌واوی هه‌ست ده‌كه‌یت كه كورتی ده‌كاته‌وه و ڕون كردنه‌وه‌ت ناداتێ، یان له ناكاو كۆتایی به بابه‌ته‌كه دێنێت.
5- سوێند و پێداگری: پێده‌چێت ئه‌م نیشانه‌یه زۆر به ڕوونی هه‌ستی پیبَكه‌ین، كه‌سی درۆزن چه‌ند گوزارشتێك به‌كاردێنێت وه‌ك ( به‌و په‌ڕی ڕاستگۆییه‌وه، ڕاشكاوانه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كه بڵێم، جۆره‌كانی سوێند خواردن)، بۆیه گه‌ر ئه‌م وشانه‌ت بیست، ئه‌وا بزانه كه‌سی به‌رامبه‌رت كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیدا هه‌یه.
6- دواخستن قسه‌و باسه‌كان:كه‌سی درۆزن، هه‌ست به فشار ده‌كات له‌سه‌ر خۆی، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه پرسیارێكی لێده‌كه‌یت و پێویستی به وه‌ڵامی خێرا هه‌یه، بۆیه ئه‌م كه‌سه له‌و كاته‌دا وه‌ڵامه‌كه ناداته‌وه و دوای ده‌خات و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام بداته‌وه، كه هیچی لێته‌نه‌گه‌یت و باسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ت لێتێكبچێت.
7- جوانكردنی ڕووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زه‌نجیره ئاسا: ئه‌م نیشانه‌یه پێویستی به وریایی زیاتر هه‌یه، كاتێك كه‌سیچك چیرۆكێكت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ئاسایی وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێكبدات و وه‌ك خۆشی باسی ده‌كات، به‌ڵام كه‌سی درۆزن فشار له خۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ڕووداوه نا گرنگه‌كان جوان بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێت ته‌نها باسی كۆتایی یان كرۆكی بابه‌ته‌كه بكات، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وان زۆرجار پرسیار له كۆتایی تۆمه‌تباره‌كان یان به‌شێكی چیرۆكه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش گه‌ر ڕاست نه‌كات، ناتوانێت بابه‌ته‌كه بگێرێته‌وه و دژ به یه‌كی تێدا نه‌بێت.
8- كه‌سی درۆزن به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌یه‌وێت ئه‌و وشانه جوان بكات، كه دووره له ڕاستیه‌وه یان خۆی لێگێل ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به وریایه‌وه سه‌یری وشه‌كان بكه‌ین، بۆ نموونه تۆ به كه‌سێكی گۆمانلێكراو ده‌ڵێیت: ( تۆ جزدانی پاره‌كه‌مت دزیوه؟) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت 😞 نه‌خێر من جزادانی تۆم نه‌بردووه).
9- ئاسان كردنی كاره‌كان و جیهێشتنی: كه‌سانی درۆزن به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوكه‌شیانه له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان ده‌دوێن ، واته بابه‌ته گرنگه‌كه جێده‌هێڵن و ده‌چنه لای بابه‌ته ناگرنگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یله بابه‌ته‌كه ڕابكه‌ن چه‌ند ڕسته‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن، وه‌ك:(ئه‌وه‌ی كه له‌بیرمه، له بنه‌ڕه‌تدا،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم،ئه‌گه‌ر بیرم نه‌چوبێته‌وه) ئه‌م وشانه به‌كارده‌هێنێت و چونكه ئاسانن و ڕاستیه‌كه‌ش ناڵێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28