riklam

جووت گوشار

بیروڕا 12:23 PM - 2018-09-09
.

.

گوشار له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی تا كاغه‌زی سپی بۆ یه‌ك له‌ میحوه‌ره‌كانی ده‌سته‌بژێری شیعه‌ ئیمزا بكه‌ن، گوشاره‌ له‌سه‌ر كوردستان به‌گشتی. تایبه‌تمه‌ندیی دوو حزبه‌كه‌ نییه‌ تا وا سه‌یر بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن، گوشاره‌كه‌ نامێنێ.

هێزه‌كانی گوشاریش له‌ ئاڵوگۆڕ و ریزبه‌ندیی جیاجیادان، رێك ئه‌مه‌یه‌ كه‌ هاوڕێ شوان لای پێی ده‌وت: (هاوپه‌یمانێتیی نوێ، لێكترازانی نوێ، ئاڵۆز و باڵۆز له‌ هه‌موو جێیه‌ك). جا له‌وێدا كورد وه‌كو كوڕه‌ كه‌چه‌ڵه‌كه‌ هه‌روا شاپی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام خۆ له‌ فۆلكلۆری كوردیدا كوڕه‌ كه‌چه‌ڵه‌كه‌ نمونه‌شه‌ بۆ دانایی و ژیری له‌نێو گه‌وره‌كاندا.

گوشار، گوشاری ئه‌مڕۆیه‌ بۆ ئێمه‌، وه‌ك گوشاری بۆردومانی كۆیه‌، به‌ڵام گوشاری كات و ساتیشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی گوشاره‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ناوچه‌كه‌ خۆی له‌ ململانێی نێوان جه‌مسه‌ره‌ ئیقلیمییه‌كان له‌ناو خۆیان و له‌گه‌ڵ نێوده‌وڵه‌تیشدایه‌. سه‌برێكی كوردی له‌م نێوانه‌دا خۆپاراستنێكی ناچارییه‌. ئه‌وی ده‌توانێ له‌م مه‌یدانه‌دا رۆڵ بگێڕێ، میدیای كوردییه‌، چونكه‌ ده‌ستی ئاواڵاتره‌ كه‌ به‌شێك نه‌بێ له‌ گه‌شانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی ناكۆكی كورد، كورد له‌ هه‌رێم و سه‌حنه‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشدا.

میدیا ده‌توانێ فه‌رهه‌نگی ئاشتی له‌ ناوخۆ و ژیری بۆ سیاسه‌تی هه‌مه‌ ئاڕاسته‌ی كوردستانیی، په‌ره‌پێبدات، تا كورد نه‌كه‌وێته‌ ناو ئاڵۆز و باڵۆزی ریزبه‌ندییه‌ تازه‌كانه‌وه‌.

كوردستانی نوێ

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket