riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت

ئابوری 11:32 AM - 2018-09-09
.

.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9-9-2018 مووچه‌ی  وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران وه‌رده‌گرن، وتیشی: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواکان و هێزەکانی 70 و 80دابه‌شكران.

وه‌زاره‌تی دارایش له‌ رابردوودا رایگه‌یاندبوو كه‌چیتر دابه‌شكردنی مووچه‌ نابێته‌ هه‌واڵ بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket