riklam

دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئابوری 10:27 AM - 2018-09-09
.

.

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دابه‌شكردنی نه‌وت وه‌ستا وابڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ 10-9-2018 دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و رۆژانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ نه‌وته‌ی له‌ حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆمان ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

وتیشی: مه‌ڵبه‌ندی 5 نیوه‌ی دابه‌شكراوه‌و سبه‌ینێ له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوو ته‌نكه‌ر نه‌وتیش ده‌نێردرێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ دابین كراوه‌، له‌وێش ده‌ستبه‌دابه‌ش كردن ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌له‌ پشووی هاوینه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ناردی نه‌وت راده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دابه‌شكردنی نه‌وت وه‌ستا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket