ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه كورد ده‌بێ بیكات، شه‌ڕی ده‌ستووره
بیروڕا 10:07 AM - 2018-09-09.
ورده كووت
(3)
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان
مادده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراق چی تێدایه؟ هه‌ر مادده‌یه‌ك گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، چوونكه تایبه‌ته به هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی. له رابردوودا هیچ كات هێزه‌كانی سوپای عێراق هێزێك نه‌بوون بۆ پاراستنی گه‌لی كورد، به‌ڵكو هێزێكبوون بۆ سه‌ركووتكردن و قڕكردنی، له‌به‌ر ئه‌وه، ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م مادده‌یه خوێندنه‌وه‌ی قووڵی ده‌وێ.
مادده‌كه له خاڵی(ئه‌لف)دا ده‌ڵێت: هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ده‌زگای ئاساییشی وڵات له پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق پێكده‌هێندرێت به له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی و به‌بێ جیاكاری كردن، به‌رگری ده‌كات له عێراق و نابێته ئامرازێكی سه‌ركوتكاری بۆ گه‌لی عێراق و ده‌ستوه‌رناداته كاروباری سیاسی و هیچ رۆڵێكی نییه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا.
له خاڵی (بێ)دا ده‌ڵێت: رێ به‌پێكهێنانی میلیشیا نادرێت له ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان.
له خاڵی (جیم)دا ده‌ڵێت: هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئه‌ندامانیان، له نێویشیاندا سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌كی تری، بۆیان نییه كاندیدبكرێن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌كارهێنانیان به مه‌به‌ستی سیاسی قه‌ده‌غه‌یه، بۆشیان نییه به بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبستن به قازانجی كاندیدی دیاریكراو و بۆیان نییه به‌شداری له هیچ چالاكیه‌ك بكه‌ن جگه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆی دیاری كردوون، له خاڵی (دال)دا ده‌ڵێت: ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانی عێراقی هه‌ڵده‌ستێ به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ودیاریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاساییشی نیشتیمانی و خسته‌ڕووی ئه‌مانه بۆ حكومه‌تی عێراق. ئه‌م ده‌زگایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نیدا ده‌بێ و ده‌خرێته ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیه‌وه و پابه‌ند ده‌بێ به یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ كه دانپیانراون.
شه‌ڕ به ماناكانی تر
ئه‌م مادده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرنگیه‌ی كه هه‌یه‌تی، كه‌چی به شێوه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه و لایه‌نی كوردییش وه‌كو پێویست شه‌ڕی جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه‌ی به شێوه‌ی مه‌نهه‌جی نه‌كردووه. كه ده‌ڵێم شه‌ڕ مه‌به‌ست له شه‌ڕی ته‌قه و تفه‌نگ نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی ده‌ستوورییه، شه‌ڕه به مانای سیاسی و دبلۆماسی و دۆزینه‌وه و به كارهێنانی ئه‌و كارتانه‌یه كه حكومه‌تی عێراق ناچار به جێبه‌جێكردنی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كه ده‌كات.
هه‌بوونی سوپاسالاری كوردنه‌ژاد له ناو سوپادا كافی نییه و به مانای جێبه‌جێبوونی ئه‌و مادده‌یه نایه‌ت. راسته ئه‌وه جێبه‌جێبوونی لانیكه‌می خاڵی یه‌كه‌می مادده‌كه‌یه كه ده‌ڵێت هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت، به‌ڵام ئه‌م به‌شداریكردنه ده‌بێ هاوسه‌نگ بێ وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه‌چی هاوسه‌نگ نییه. هاوكات به روونی ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه چه‌كداره‌كان نابێته ئامرازێكی سه‌ركوتكاری بۆگه‌لی عێراق وده‌ستوه‌رناداته كاروباری سیاسی وهیچ رۆڵێكی نییه له‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا.جگه‌له‌مه‌ش ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ڵیدا خاڵه‌كانی تری مادده‌كه جێبه‌جێ بكرێن، ئینجا ئه‌م خاڵه‌ی یه‌كه‌م ماندارده‌بێت.
كاتێ سه‌رنج له خاڵه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌ده‌ین و به‌راوردی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیعدا هه‌یه، بێ سێ و دوو حاڵه‌تی پێچه‌وانه ده‌بینین. هێزه چه‌كداره‌كان چه‌ند جارێك له ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كانی به‌غداد و هه‌رێمدا بوونه‌ته به‌شێك له ململانێیه‌كه و پێكدادانیش روویداوه. پێشتر ئه‌وه‌ی به ناوی (ژووری عه‌مه‌لیاتی دیجله) پێكهێندرا، به‌م دواییه‌ش له دوای ریفراندۆم ئه‌وه‌ی به ناوی سوپا و پولیسی فیدراڵی و (حشدی شعبی) هه‌یه هاتنه ناو ناكۆكیه سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كه به پێی ده‌ستوور هێزی نیشتیمانییه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.له ئاستی ته‌شریعیشدا په‌رله‌مانی عێراق به شێوه‌ی نایاسایی كه‌وته (به جومله) بڕیارده‌كردن له دژی گه‌لی كوردستان و حكومڕانیه‌كه‌ی. ئه‌مانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه عه‌قڵیه‌تی پێشوو ئێستاش هه‌ر هه‌یه و له قوڕمێكی نوێ‌دا به‌رده‌وامی به خۆی ده‌دات.
ئه‌و راستییه‌ی نابێ خۆمانی لێ لابده‌ین
راستییه‌ك هه‌یه پێویسته خۆمانی لێ لانه‌ده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پابه‌ندبوونی عێراق به ده‌قی ده‌ستووره‌وه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌نده كورد فشاری له سه‌ر دروست ده‌كات و شه‌ڕی جێبه‌جێكردنی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ده‌ستوور وه‌كو ده‌قێكی نووسراو نابێته به‌ردی به‌رپێ ئه‌گه‌ر كورد به‌وجودی سیاسی و دبلۆماسی خۆی له ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا كاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كات.
هه‌ر له ریزبه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی مادده‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه عێراق هه‌موو پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه و دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی چه‌كه‌كانی ئه‌تۆمی و كیمیاوی و بایۆلۆجی، قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌ست ببرێت بۆ هه‌ر كه‌رسته‌یه‌ك و ته‌كنۆلۆژیاییه‌ك كه بۆ دروستكردنی و گه‌شه‌پێدانی به كاربهێندرێت.
ئه‌م به‌شه‌ی مادده‌كه كه به‌م روونی و راشكاوییه باس له قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كان ده‌كات، به پێداگیری كورد به‌مجۆره دارێژراوه، چوونكه گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رژێكی پێشووی عێراقه‌وه چه‌ند جار چه‌كی كیمیاوی به‌رامبه‌ر به كارهێندراوه و ئاستی به‌كارهێنانه‌كه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌یشته لووتكه. ئه‌م جێكردنه‌وه‌یه له ده‌ستووردا گرنگه، به‌ڵام ناشبێ پێمانوابێ ئه‌مه هه‌موو شتێكه و پشتی خۆمانی لێ بكه‌ینه‌وه.
عێراق و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كاتێ ده‌وترێ كۆماری عێراق پابه‌نده به په‌یمان و رێككه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌مه شتێكی تازه نییه. په‌یماننامه‌ی جه‌مسه‌ری خواروو 1959 كه دوانزده ده‌وڵه‌ت ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه و په‌یماننامه‌ی رێگرتن له تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له هه‌واو و بۆشایی و له سه‌ر ئاو له ساڵی 1963دا، پاشان بنه‌ماكانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تان بۆ ئاشكراكردنی بۆشاییه‌كانی ده‌ره‌وه 1967، هاوكات په‌یماننامه‌ی (تلاتیلۆتكۆ)ی تایبه‌ت به رێگرتن له چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆكوژی له 1967دا، په‌یماننامه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی 1968. ئه‌مانه و چه‌ندین په‌یماننامه‌ی تری نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندی به پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ له‌وانه‌بوون كه عێراقی سه‌رده‌می(سه‌ددام حسێن) وه‌كو عێراقی دوای ئه‌و، پابه‌ندبوونی خۆی پێیانه‌وه راگه‌یاندبوو، كه‌چی پاشانیش پێیانه‌وه پابه‌ند نه‌بوو. به‌ڵكو چه‌كی كیمیاویشی به‌كارهێنا، (كه بۆ یه‌كه‌مجاره له دنیا ده‌وڵه‌تێك چه‌كی كیمیاوی له دژی هاوڵاتی خۆی به‌كارده‌هێنێت) كه چه‌كی كیمیاوی وه‌كو چه‌كی ئه‌تۆمیی پیاوی بچووك ناوده‌برێت.
راسته له كاتی پابه‌ندنه‌بووندا له‌وانه‌یه هه‌ندێجار رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م پابه‌ندنه‌بوونه زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێ، له ئاستیدا بێده‌نگ ده‌بن وه‌كچۆن له‌كاتی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان و كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و شوێنانی تری كوردستاندا ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
عێراق وه‌كو نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی ناسرووشتی
ده‌بێ ئه‌وه بزانین عێراق و ده‌وڵه‌تانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وڵه‌تانێك نین به سرووشتی له دایكبووبن، به‌ڵكو به قه‌یسه‌ری له دایكبوون. ئه‌گه‌ر (ئال سعود) مه‌مله‌كه‌تی سعودی رانه‌گه‌یاندایه و (هاشمیه‌كان)ی جێ له‌ق نه‌كردایه له‌وانه نه‌بوو ده‌وڵه‌تانی وه‌كو (عێراق) و (ئوردن) به‌و جۆره‌ی ئێستا دابمه‌زرێن. ئینگلیز بۆ رازیكردنی (هاشمیه‌كان) ئه‌و دوو وڵاته‌ی دروست كرد، چوونكه به حیساب ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ویستی له رێی ئه‌وانه‌وه پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچه‌یه و له ناو جیهانی ئیسلامی‌دا بچه‌سپێنێ.
كاتێك ده‌وڵه‌تێك به ناسرووشتی دروست بووبێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كرداری ناسروشتیانه‌شی لێ بكرێ و بارودۆخه‌كه‌شی به گشتی ناسرووشتی ده‌بێ. ده‌وڵه‌تی عێراق به‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئێستا سواڵی نان ده‌كات. به‌و هه‌موو نه‌وته‌ی كه هه‌یه‌تی، زستانان سه‌رمابرده‌له ده‌بێ. به‌و هه‌موو ئاوه‌ی هه‌یه‌تی، هاوینان له تینویه‌تیدا ده‌خنكێ. به‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی، گیرفانی به تاڵه و داوای قه‌رز ده‌كات. ئه‌مانه ده‌لیلی ئیشكاڵی حكومڕانین له‌و وڵاته‌دا. كاتێ له‌م بواره ژیانیانه‌دا ئیشكاڵ هه‌بێ، بێگومان له پابه‌ند به ده‌ستووریش ئیشكاڵی زۆری ده‌بێ.
تاكه زه‌مانه‌ت به هێزبوونی كورده
زانینی ئه‌م راستییانه ده‌بێ وامان لێ بكات وردتر و به پلان و هه‌مه‌لایه‌نه كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له ده‌قی ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق ته‌واو ده‌بێ. دیسان زانینی ئه‌م راستییانه ده‌بێ وا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بكات یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌م بواره و ئه‌مه تێكه‌ڵ نه‌كرێت به ململانێ حیزبییه‌كانی نێوانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان. زیانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌بوونی ده‌ستوور زیانه بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی.
تاكه زه‌مانه‌ت بۆ كورد به هێزبوونی كورده له ناو دامه‌زراوه‌كان و له ئاسته یاسایی و سیاسی و دبلۆماسییه‌كاندا. ده‌بێ كورد بزانێ چی ده‌كات و چۆنی ده‌كات. ده‌بێ سیاسییه‌كان بچنه قوڵاییه‌كانی ده‌ستوور و به‌رله‌وه‌ی گرفته‌كان گه‌وره ببن جێ ده‌ستی خۆیان دابنێنن، به‌ر له‌وه‌ی عێراق ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان زیاتر پێشێڵبكات، كورد له رێی به‌هێزبوونی خۆیه‌وه پێشی پێ بگرێت. ئه‌وه گرنگ نییه هاوار بكه‌ین و بڵێین عێراق ده‌ستووری پێشێڵ كرد، به‌ڵكو گرنگیه‌كه له‌وه دایه كه كاتێ ده‌یه‌وێ پێشێڵی بكات نه‌هێڵین و پێشی پێبگرین.
له پێناوه‌دا گرنگه كورد له ناو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه گرنگه‌كاندا جێبگرێ و سه‌نگ و قوورسایی ته‌واوی هه‌بێ. من خۆم له زاری سه‌رۆك (مام جه‌لال) گوێم لێ بووه، ئه‌و به‌لایه‌وه گرنگ بوو له وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سوپاسالار، سه‌ركردی فڕۆكه‌وانی، هه‌واڵگریی سه‌ربازی، كورد جێی خۆی هه‌بێ. (مام جه‌لال) ئه‌مانه‌ی به‌لاوه گرنگتر بوو له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌مه به‌و مانایه نا كه نه‌یویستبێ خزمه‌تگوزارییه‌كانمان له ده‌ست دابێ، به‌ڵكو ده‌یوت: ئێمه هه‌موو جار بووینه‌ته قوربانی كه‌ڵه‌گایی سه‌ربازی و ئه‌منی، له‌و كونانه‌وه مار پێوه‌ی داوین.
له عێراقدا پێنج وه‌زاره‌تی (سیادی) هه‌ن و ده‌بێ بزانین كامه‌ی بۆ كورد گرنگترن. وه‌زاره‌ته‌كانی (نه‌وت، دارایی، ده‌ره‌وه، به‌رگری، ناوخۆ) له سیادیه‌كانن. وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌رگری، ناوخۆ) ئێمه پێویستمان پێیان نییه، كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق به ئێمه چاره‌سه‌ر ناكرێن. خۆمان له هه‌رێی كوردستاندا هه‌ردوو ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌مان هه‌یه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راسته وه‌زاره‌تێكی باشه، به‌ڵام عێراقی ئه‌مڕۆ ئه‌و عێراقه‌ی جاران نییه بتوانێ له رێی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه پیلانگیڕی بكات له دژی كورد، بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی و جیهانییش وه‌كو پێشتر نییه، جگه له‌وه‌ش ده‌توانین له رێگای بالیۆزه كورده‌كانه‌وه ئاگامان له زۆر شت بێ. كه‌واته ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه یه‌كێك له‌و دوو وه‌زاره‌تانه‌ی به ده‌سته‌وه بێ كه ئابووری عێراق پێك ده‌هێنن. ئه‌گه‌ر وه‌زیری باشمان هه‌بێ له‌و وه‌زاره‌تانه كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئیش بكات ده‌توانێ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێ له پێشخستنی دۆخی ئابوورییه‌كه‌ی و به‌م هۆیه‌شه‌وه به گشتی دۆخی كوردستان گه‌شه ده‌كات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26