رێژه‌ی هه‌ره‌سهێنانی دراوی وڵاتان به‌رامبه‌ر دۆلار
ئابوری 06:50 PM - 2018-09-08.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیاسه‌تی ئابوری به‌رامبه‌ر چه‌ند وڵاتێك گۆڕی له زیادكرنی گومرگ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی چه‌ند وڵاتێك و قورسكردنی سزای ئابوری له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵه چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تر، به‌های دراوی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر دۆلار له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌شێكی دراوی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌هایه‌كی زۆریان له‌ده‌ستدا، به‌ڕێژه‌یه‌ك دراوی هه‌ندێ وڵات له مێژوویی خۆیدا بۆ یه‌كه‌مجار دراوی ئه‌و وڵاته به‌و شێوه‌یه به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستبدات به‌رامبه‌ر دۆلار.
ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به بواری ئابوری و بابه‌ته ئابوریییه‌كان له جیهاندا، وه‌ك نرخی دراوه‌كان نرخی نه‌وت و نرخی پشكی كۆمپانیا جیهانییه‌كان و بازرگانی و چه‌ندین شتی تر له بواری ئابوری‌دا، له نوێترین ریزبه‌ندیدا رێژه‌ی داڕمانی به‌های دراوی چه‌ند وڵاتێكی به‌رامبه‌ر دۆلار ئاشكراكردوه، كه له مێژووی ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار دراوی ئه‌و وڵاتانه به‌و شێوه‌یه به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌ره‌س بهێنێت كه رێژه‌كه‌ش به رێژه‌ی له سه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه.
كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- روپیه‌ی هندی به‌رێژه‌ی له 11.8% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
2- رۆبڵی روسی به‌رێژه‌ی له 16.7% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
3- راندی باشوری ئه‌فریقا به‌ڕێژه‌ی له 19% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
4- ریالی برازیلی به‌ڕێژه‌ی له 21.5% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
5- لیره‌ی توركی به‌رێژه‌ی له له 43% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
6- پیزۆی ئه‌رجه‌نتینی به‌ڕێژه‌ی له 51.5% به‌رامبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
7- تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 60% ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و شه‌ش دراوه‌ی یه‌كه‌م له‌و دراوانه‌ن كه له بازاڕه جیهانییه‌كان چالاكییان زۆربووه به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌تایبه‌ت رۆبڵی روسی كه رێكابه‌رێكی گه‌وره‌ی دراوی دۆلاربووه له بازاڕه‌كانی جیهان، به پێی ئه‌وه‌ی روسیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی پێشه‌سازی و یه‌كێكیشه له وڵاته‌كانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت كه زۆرترین رێژه‌ی نه‌وت له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
هه‌رله‌و راپۆرته‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگدا هاتووه، به‌شێكی زۆری هۆكاری له‌ده‌ستدانی به‌های ئه‌و دراوانه به‌رامبه‌ر دۆلار، مه‌سه‌له‌ی زیادكردنی گومرگ و قورسكردنی سزا ئابورییه‌كان و به‌شێكی تری هۆكاری سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌و ئه‌مریكان، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ كه به‌شێك له‌و وڵاتانه ئه‌مه به جه‌نگێكی ئابوری خراپ دژیان وه‌سفیده‌كه‌ن.
PUKmediaسكای نیوز العربیه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25