riklam

محەمەد پەرۆش لام لێبكەوە بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 05:47 PM - 2018-09-08
.

.

هونەرمەندی لاو محەمەد پەرۆش بەم زوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی(لام لێبكەوە) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە.

هونەرمەند محەمەد پەرۆش بە PUKmedia ی راگەیاند: بەم زووانە نوێترین بەرهەمم  بە ناوی لام لێبكەوە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەبێتەوە كە مامۆستا بورهان موفتیزادە كاری ئاواز و مۆسیقای بۆ كردووە و ئابید موفتی زادەی شاعیر تێكستی بۆ نووسیوە.

وتیشی: عەلی شەریفزادە كاری دابەشكردنی موزیكی بۆ كردووەو بەرهەمەكە لە ستۆدیۆی فینۆ پرۆدەكشن تۆماركراوە.

هونەرمەند محەمەد پەرۆش ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەرهەمەكە ئامادەیە و تەنها كاری وێنەگرتنی ماوە، بەم زووانە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویدەبێتەوە.

وتیشی: هەمیشە هەوڵمداوە كارەكانم بە دڵی هەوادارانم بێت، بۆ ئامادەكردنی ئەم بەرهەمەش هەوڵێكی زۆرمداوە كارێكی باش دەربچێت، هیواداریشم بە دڵتان بێت.

هونەرمەند محەمەد پەرۆش لە ساڵی 1994 لە دایكبووە و لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای گۆرانی وتن بووە و ماوەی ساڵێكە بەرهەمی هونەری تایبەت بەخۆی بڵاودەكاتەوە، تا ئێستا خاوەنی 4 كاری تایبەت بە خۆیەتی كە دووان لەو بەرهەمانە بەشێوەی دەنگ بڵاوكراوەتەوە، یەكەم بەرهەمی هونەریشی بەناوی ئیشقی تۆ بوو.

هونەرمەند محەمەد پەرۆش بە بڵاوكردنەوەی گۆرانی دڵ دێوانەیە زیاتر لەناو خەڵكدا ناسراو لە ئێستاشدا سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێیە بە ناوی لام لێبكەوە.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی بەرهەمەكە..

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket