riklam

تره‌مپ گومرگی زیاتر ده‌خاته‌ له‌سه‌ر كاڵای چین

ئابوری 03:46 PM - 2018-09-08
.

.

له‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێدا سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات، ئه‌مریكا ھه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی گومرگی زیاتر به‌بڕی 267 ملیار دۆلار به‌سه‌ر چیندا ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: گوژمه‌یه‌كی تری زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵای ھاورده‌ی چین به‌بڕی 267 ملیار دۆلار ئاماده‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ سووربێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ ئابووریه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا.

پێشتریش تره‌مپ گوژمه‌یه‌كی تر گومرگی به‌بڕی 200 ملیار دۆلار به‌سه‌ر كاڵای ھاورده‌ی چیندا سه‌پاندبوو، به‌ جێبه‌جێكردنی ھه‌ردوو گوژمه‌كه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری گومرگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كاڵا چینییه‌كان زیاد ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket