كێشه‌ی په‌روه‌رده ته‌نها شه‌ممه‌كان نیه...!!
بیروڕا 02:23 PM - 2018-09-08.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ممه‌كان بكه‌م كه چه‌ند رۆژێكه بۆته جێی بایه‌خی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له‌پێشدا به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه به‌و راستیه بده‌م، پێشنیاری به ئۆفكردنی شه‌ممه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه بووه، ئه‌ویش پشتبه‌ست به‌ڕاو سه‌رنجی لقه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ركان و ئه‌وانه‌شی هه‌تا سه‌ر ئیسقان له خه‌می پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا بوون، هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانین له‌دوای سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ، كۆمه‌ڵێك داهێنانی سه‌یروسه‌مه‌ره له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هاته‌كایه‌وه كه بۆ هه‌ر ده‌زگایه‌كی تر شیاوبێت بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها خوێندنی باڵا نامۆیه‌و ناكرێت و نابێت، ده‌كرێ ئاماژه به هه‌ندێكیان بده‌ین، وه‌ك، كه‌مكردنه‌وه‌ی وانه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژانی ده‌وام، كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وانه‌كان، لابردنی هه‌ندێك وانه به‌ته‌واوی، دوو رۆژ ئۆف و سێ رۆژ ئۆف، راسته ئه‌وانه هه‌موی وه‌كو چاره‌سه‌ری فریاگوزاری بووه بۆ دۆخه نه‌خوازراوه‌كه، به‌ڵام تێكڕا له‌سه‌ر حسابی په‌روه‌رده‌و نه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بووه، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كرۆكی بابه‌ته‌كه، ئه‌ویش به ئۆفكردنی شه‌ممه‌كانه، ئه‌وكات كه ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ركرا به‌یه‌كه‌وه رێكبووین له‌سه‌رئه‌وه‌ی.
1- ئه‌و رۆژه له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشو له‌بری ئه‌وه رۆژو وانه‌و كاتژمێری رۆژه‌كانی تری خوێندن به‌ته‌واوی بێت.
2- كاتێك موچه گه‌ڕایه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ك باقی رۆژه‌كانی تر بكرێته‌وه رۆژی خوێندن، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تداو به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شه‌ممه‌كان پشوی فه‌رمی نیه وه‌ك داموده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش به‌بیربهێنرێته‌وه ته‌نها له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه شه‌ممه پشو نیه ده‌نا له زۆریه‌ی وڵاتانی تر پشوه، به‌هه‌رحاڵ ره‌نگه ئه‌وه له ئێستادا پاساوی خۆی هه‌بێت سه‌ره‌نجام ده‌بێت حاڵمان حاڵی ئه‌و وڵاتانه بێت، له‌راستیدا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، ده‌زگایه‌كی ئیداری دیاریكراو نیه تاوه‌كو مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو گشگره‌و په‌یوه‌سته به تێكڕای ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه، ئیتر ده‌بێت زۆرترین راو لێوردبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، له هه‌رێم زۆر به‌داخه‌وه له چوار ساڵی رابردوودا غه‌دری گه‌وره‌ی لێكراوه به‌رێژه‌ش هه‌موان به‌ركه‌وتیان هه‌بووه، به‌شی شێر له‌و غه‌دره حكومه‌ت كردوویه‌تی ئه‌وه‌ی تریش مه‌بده‌ئی گه‌وره ئاو ده‌ڕژێنی گچكه‌ش پێی لێده‌خشێنێ، په‌یره‌وكراوه، ئێستا‌و ئه‌مساڵ ده‌بێت چاوپێخشانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی پێدابكرێت، چونكه ته‌نها كێشه‌ی په‌روه‌رده شه‌ممه‌كان نیه، تاوه‌كو بڕیاری خێرا‌و له‌ناكاوی وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ر بێت، پێویسته بوتری بۆ منیش ئه‌و بڕیاره جێگه‌ی هه‌ڵوێسته بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر وه‌كو ئاماژه‌م پێدا پێشنیاری (ی.م.ك) بوو به سوپاسه‌وه به گرنگ وه‌رگیرا، ده‌بوو له‌و بڕیاره‌ی ئاخیریش (ی.م) ئاگادار با، هه‌رچه‌نده من بۆ خۆم ره‌خنه‌م ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت كرد پێشم وتن ده‌بوو وا به‌په‌له ئه‌و بڕیاره ده‌رنه‌كه‌ن، چونكه هێشتا به‌شێك، وه‌كو له ده‌ركردنی یاساكان ده‌ڵێت (اسباب موجبه)ی ماوه، به‌لای كه‌م بۆ هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه هه‌م رونكردنه‌وه‌ی ده‌وێت هه‌میش زه‌مینه‌سازی ده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی تریشی هه‌یه هه‌ڵبهاوێژرێت، وه‌ك ده‌ركردنی ساڵنامه‌یه‌كی جێگیر، رێكخستنه‌وه‌ی پشوه‌كان كه ئه‌مه‌یان خۆی له‌خۆیدا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ته‌نانه‌ت بۆ خوێندنی باڵاش، ئه‌وه‌نده‌ی پشوه‌كان ساڵی خوێندن هه‌راسان ده‌كه‌ن، نه خوێندن له شه‌ممه‌كان هه‌راسانی ناكه‌ن، مخابن حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به سه‌خاوه‌ته‌وه پشو ده‌به‌خشێت و بێ لێكدانه‌وه كه ئه‌و پشوانه چه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه به دیاریكراوی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن، به‌هۆی ئه‌وجۆره سه‌خاوه‌ته‌ی حكومه‌ته‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش راهاتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی بێ حساب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژه‌كانی ژیانی خۆیان و به‌كه‌م بایه‌خیه‌وه سه‌یری بكه‌ن، له كۆتایدا داواكارم له وه‌زاره‌ت هه‌رگیز په‌له نه‌كات له بڕیاردان، مه‌بده‌ئی ئیشكرنیش وایه ده‌بێت ((زۆرترین بیركردنه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه دواتر بڕیاری سه‌نگین و له‌كاتی خۆیدا))
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26