riklam

به‌شێك له‌ كادره‌ ژنه‌كانی یه‌كێتی خه‌ڵات ده‌كرێن

ی.ن.ک‌‌ 02:17 PM - 2018-09-08
.

.

له‌پای ئه‌رك و ماندووبوون و دڵسۆزیان، ئه‌مڕۆ 8-9-2018 له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تداو له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێمای رێزلێنانی به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ك ژنی كادیری سنوری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی.

له‌ وته‌یه‌كدا به‌وبۆنه‌یه‌وه‌، حاكم قادر ده‌ستخۆشی ئه‌رك و ماندوبوونیانی كردو پێیڕاگه‌یاندن له‌ هه‌وڵه‌كانتان به‌تایبه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یه‌كێتی و فراوانتربوونی بازنه‌ی به‌شداری ژنان و بره‌ودان به‌بواری رێكخستن خاومه‌بنه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی سنوری گه‌ڕه‌كی هه‌ره‌وه‌زی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

ئه‌و دیداره‌ به‌ مه‌به‌ستی گوێگرتن بوو له‌ داواو گرفته‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌ بواره‌كانی (ته‌زووی كاره‌با، چاككردنی رێگاوبانه‌كانیان).

له‌و دیداره‌دا حاكم قادر وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان، داواشی له‌ ئاماده‌بووان كرد رۆڵی پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان ببینن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket