riklam

پۆست و موزایده‌

بیروڕا 12:05 PM - 2018-09-08
.

.

نوسینی/  هه‌ریاد كه‌ریم  

پۆست و موزایده‌ خه‌ریكه‌ ئه‌زموونی پرۆسیه‌كی دیموكراتی مافی خه‌ڵك له‌بار ده‌بات له‌گه‌ڵ  نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م كه‌ وابڕیاره‌(30 ئه‌یلول )به‌ڕێوه‌بچێت، ناكۆكی و ململانێ ساسیه‌كانی هێز و لایه‌ن سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چڕتربوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و هێزێك به‌ڕوونی داوای دواخستنی پڕۆسه‌كه‌ ناكه‌ن، كه‌چی وه‌ك په‌نده‌ كوردیه‌ك له‌ شه‌كریان پێ خۆشتر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نه‌كرێت، بۆچون و لێكدانه‌وه‌ش زۆره‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه‌ ئه‌زمونێكی هه‌َلبژاردن له‌12-5 ئه‌مساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك هێز و لایه‌ن نه‌ك هه‌ر ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌لكیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، به‌ڵكو بگره‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ توشی شه‌رمه‌زاری و بێ بایه‌خی سیاسیی بوونه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕازی و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌.

ئه‌م ده‌نگ و هه‌را سیاسیه‌ی كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئێستا به‌شێك له‌ لایه‌ن ناڕازیه‌كانی هه‌رێم هه‌یانه‌  ده‌ركه‌وت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ت و خه‌ڵك نیه‌ ئه‌وه‌تا به‌هۆی داواكاری وه‌رگرتنی پۆست و موزایه‌ده‌كانیان خه‌ریكه‌ ئه‌زمونی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی مافی خه‌َلك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌بار ده‌به‌ن .

بۆیه‌ حه‌قه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عیڕاق و دۆخی ئابوری و ژیان و گوزرانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرن، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بین كه‌ هێشتا دوژمنانی گه‌لی كورد له‌بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك بیانه‌وه‌ێت ئامانجه‌كانیان بپێكن، ده‌كرێت داواكاری و خواستی لایه‌ن سیاسیه‌كان له‌نێوخۆییدا به‌گفتوگۆ و دیالۆك چاره‌سه‌ر بكرێن .

بۆ پرسی به‌شداریكردنی كورد له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق به‌ یه‌ك تیمی و به‌ سه‌نگ و قورسایه‌كی زۆر له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق موماره‌سه‌ی و ماف و داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور شه‌ڕی بۆ بكه‌ن، بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان  به‌ڕوون و ئاشكرا و به‌ ته‌وافقێك یه‌كلابكرێته‌وه‌، چونكه‌  له‌دووری یه‌كتر و له‌یه‌ك نه‌گیشتن سه‌رنجام دۆخه‌ك خراپتر ده‌كات.

ئه‌گه‌ریش وابڕیاره‌ به‌رژه‌وندی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرن واز له‌ موزایده‌ و پله‌ و پۆست دێنن ئه‌وه‌ مێزی گفتو گۆ و مه‌رجه‌عی بڕیاردان په‌رله‌مانه‌ كوردستانه‌  له‌وێ به‌ دیالۆگ و به‌یاسا و به‌ته‌وافق بگه‌نه‌ ده‌رئه‌نجام، نه‌ك یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و تۆمه‌تباركردن.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket