riklam

ئەڵمانیا.. گومان لەڕاوەدونانی کۆچبەران هەیە

ریپۆرتاژ‌ 05:48 PM - 2018-09-07
.

.

سەرۆکی دەستەی پاراستنی دەستوری ئەڵمانی گومان لەو بەڵگانە دەکات کە ڕاسترەوەکان لەشەقامەکانی شاری کیمینتس دا کۆچبەران و بیانیەکانیان ڕاوەدونابێ و وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش کەهەمان کات سەرۆکی پارتی مەسیحی کۆمەلایەتی دەستەخوشکی حزبەکەی مێرکل و هاوپەیمانیە دوای بێدەنگیەکی زۆر دەڵێ ئەگەر وەزیری ناوخۆ نەبومایە ئەوابێ شک دەچومە پاڵ خۆپیشاندەران چونکە ئەم کێشانە هەمووی بە هۆی پەنابەرانەوەیە.

ڕوداوەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی شاری "کیمینتس"ی ئەڵمانی ئەوەی سەلماند کەبزوتنەوەی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵمانی و نازیە نوێیەکان لەسەرو بەندی ڕودانی کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەڵمانی بەڕەگەز کوبی لەئەنجامی دەمەقاڵە لەگەڵ چەن کۆچبەرێکدا دەرفەتەکەیان لەدژی سیاسەتی کۆچبەری وکۆچبەران قۆستۆتەوەو لەکاتی ڕوداوەکان و ئەو خۆپیشاندانانەدا کەتەنانەت پارتی ئەلتەرناتیفی ڕاسترەویش کە لەپەرلەماند 92 کورسیان هەیە بەشداریانکردو خۆپیشاندانەکەش پشێویەکی زۆری دروستکردو بەپێی ئەوکرتە ڤیدیۆیانەی کەبڵاوکرایەوە ڕاستڕەوەکان چەند پەنابەرێک دەکەنە ئامانج و لەو شارەدا ڕاوەدونان دەستپێدەکەن.

ئەم ڕوداوانە کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێناو دیموکراسیەت و سەقامگیری ئەڵمانیا کەوتە ژێر پرسیارەوەو میدیاکان کردیانە بابەتی گەرمی هەوالەکان لەلایەکی تریشەوە چەپەکانی ئەڵمانیا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامداو مەترسیەکان گەشتە ئەو ئاستەی کە ئاسایشی ئەوشارە بکەوێتە مەترسیەوە ئەمەس وایکرد کەهەم ئەنگیلامێرکل بێتە سەرخەت و هەم سەرۆکی دەستەی پاراستنی دەستوور زیهۆفەری وەزیری ناوخۆش دوای چەندین ڕۆژ بێدەنگی لەئاستی ئەو ڕوداوانەدا دواینجار هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کەئەو کێشانە هەموو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆچبەران ئەم لێدوانە مێرکلی هێنایە دەنگ و حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سەرکۆنەی ئەو لێدوانەیان کرد.. "گیورگ ماسین"ی سەرۆکی دەستەی پاراستنی دەستوور ئەمڕۆ هەینی 7ی ئەیلولی 2018 بە رۆژنامەی "بیلد"ی ئەڵمانی وت هەمانکات ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی و هەردو کەنالەکانی فەرمی یەک و دووش بڵاویانکردەوە..ماسین ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کەدەستەی پاراستنی دەستوور پێشبینی ئەو ڕوداوانەی نەکردبێ لەدوای کوشتنی ئەو هاوڵاتیە ئەڵمانیەوە کەلەئێستادا سوریەک و عێراقیەک لەسەری دەستگیرکراون وکەسی سێهەمینیش ڕایکردووە.

ماسین دەڵێ من گومان دەکەم لەوەی لەو شارەدا ڕاوەدونان بەرامبەر بەکۆچبەران کرابێ و ئەوەی لەکرتە ڤیدیۆکاندایە بەڵگەی پێویست نیەو نایسەلمێنێ کاری لەو جۆرە ئەنجامدرابێ و دەشڵێ ئەو هەوالانەش کەڕاگەیاندنەکان گەورەیان کرد دەچێتە خانەی هەواڵی درۆوە..!!ومەبەست لێی سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی و وروژاندنی هەستی ڕقاوی بووە.لەکاردانەوەیەکیشدا بەرامبەر بەو لێدوانانەی "گویرگ ماسین "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانی "تۆماس ئوبیرمان" بەگۆڤاری "ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا"ی وت..وێنەکانمان بینی وگوێمان لە شاهیدەکان بوو ئەوەشمان بینی کەچۆن خەڵکانێک لەگرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوتن و لەشەقامەکاندا سڵاوی هێتلەریان دەکرد تەنانەت ژمارەیەک لەئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان لەسەر ڕێگای گشتی کەوتنە بەرهێرشی ئەو توندڕەو و ئاژاوەگێڕانە..هەمانکات داواکاری گشتی دریسدن وتی"ئێمە لە هەڵسەنگاندنماندا چەند جۆریک لەتاوانمان لەکرتە ڤیدیۆکاندا بینی..!!

وتەبێژی داواکاری گشتی ئەو هەرێمە ڕایگەیاند ڕوداوەکان شکاندنی سنوری ئاشتی ودەسترێژی وبەکارهێنانی ڕێکخراوە نادەستوریەکان بوەو تا ئێستاش 120 لێکۆڵینەوەی ڕۆژانەی پۆلیس لەسەر ڕوداوەکانی 26 و 27ی مانگی ڕابردو بەردەوامە..و لێکۆڵینەوە لەکرتە ڤیدیۆکان دەکەین ئەگەرچی تائێستا بەڵگەی تەواومان نیە کەڕاوەدونان بەرامبەر بەکۆچبەران کرابێ ولەوەدەکۆڵینەوە کەلەسەر شەقامەکان خەڵکانێک ڕاونراون.لەڤێستیڤاڵی ساڵانەی شاری "کیمینتس"دا هاوڵاتیەکی ئەڵمانی بەڕەگەز کوبی تەمەن 35 ساڵ لەئەنجامی دەمەقالەدا کوژراو بەدوایدا چەندین خۆپیشاندانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و نازیە نوێکان سەریهەڵداو لەخۆپیشاندانەکانیشدا خەڵکانی بیانی و ڕۆژنامەنوسان کەوتنە بەرهێرشی ئەو توندڕەوانە.

 بەهۆی ئەو ڕوداوەوە دوو گومانلێکراوی عێراقی و سوری دەستگیرکراون و کەسی سێهەمیش کە تاێستا نەگیراوە پۆلیس لەسۆراخیدایە.

 PUKmediaشیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

 

 

 

 

 

 

 

1.jpg

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket