riklam

كۆڕێكی شیعر گه‌نجانی شاره‌زوو كۆده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 10:17 PM - 2018-09-06
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كۆڕێكی شیعری له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری و له‌ لایه‌ن ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و كچانی گه‌وهه‌ر بۆ نوسه‌ر و شاعیر (باست حه‌مه‌ غه‌ریب) ڕێكخرا و زیاتر له‌ 160 كه‌س به‌شداریان  له‌ كۆڕه‌كه‌ كرد و داواشیان كرد كه‌ به‌ به‌رده‌وامی كۆڕ بكرێت بۆ ئارامبونه‌وه‌ی ده‌رونه‌كان.

سه‌عید حه‌مه‌، یه‌كێك له‌ به‌شدارانی كۆڕه‌كه‌  به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆڕانه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئارامبونه‌وه‌ی دڵه‌كان و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی جیاواز له‌ كاته‌كانی تر.

وتیشی، به‌داخه‌وه‌ تاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رونیان نا ئارامه‌ به‌هۆی ئه‌م كه‌شه‌ ناله‌باره‌ی سیاسی و ئابوری ئه‌م كۆڕانه‌ش هیچ نه‌بێت ساتێك دوریان ده‌خاته‌وه‌ له‌م گێژاوانه‌.

زیاتر له‌ 160 كه‌س ئاماده‌یی كۆڕه‌كه‌ بوون، هه‌روه‌ها به‌مۆ  ئه‌مین، به‌ڕێوبه‌ری نوێی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زور له‌ لێدوانێكیدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند، وێڕای قه‌یرانی دارایی ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ كاروچالاكیه‌كانمان ئه‌مڕۆش كۆڕێكمان بۆ شاعیر (باست حه‌مه‌ غه‌ریب) كرده‌وه‌ته‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان به‌شداریان له‌ كۆڕه‌كه‌ كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجان له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆڕه‌ وتی، ئامانجمانه‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان به‌ ڕۆشنبیری ئاشنابكه‌ین و ساتێكیش دوریان بخه‌ینه‌وه‌ له‌و گێژاوه‌ سیاسی و ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌.

PUKmedia /محه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان / شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket