riklam

ئیبراهیم پاشای بابان دەچێتەوە سەرای سلێمانی

ئەدەب وهونەر 05:50 PM - 2018-09-06
.

.

ئێوارەی ئەمرۆ 6-9-2018 بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژماریەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هونەردۆستان و هاووڵاتیان لەنێو باخچەی سەرای سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری ئیبراهیم پاشای بابان لادرا.

لەوبارەیەوە پەیكەرساز كامەران عومەر سەعید لە لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: ماوەی 2 بۆ 3 ساڵە سەرقاڵی دروستكردنی پەیكەرەكەم كە لە ماددەی برۆنز دروستكراوەو بەرزییەكەی بە بنكەوە 10 مەترە و پانیەكەی 5مەتر و نیوە.

وتیشی: زۆر سوپاسی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكەم كە ئەركی دروستكردنی پەیكەرەكەی خستە ئەستۆی خۆی.

پەیكەرساز  كامەران عومەر سەعید هۆكاری هەڵبژاردنی باخچەی سەراشی بۆ دانانی پەیكەرەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەو باخچەیە بە چەقی شار و خاڵی دروستبوونی شاری سلێمانی دادەنرێت و جێگەیەكی شایستە و پارێزراویشە.

وتیشی: شێوازی پەیكەرەكەش بە پێناسەی خۆم دیاریكراوەو شێوەیەكی تایبەتی نییە، لە پەیكەرەكەدا ئەسپ وەك رەمزی هێز بەكارهاتووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە شاری سلێمانی لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای كوڕی ئەحمەد پاشای كوڕی سڵێمان پاشای بابان ناسراو بە ئیبراهیم پاشای بابان بنیاتنراوە.

PUKmedia  گۆران قادر 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket