riklam

فیدرالی بارمتەیی

بیروڕا 04:11 PM - 2018-09-06
.

.

سیاسەتی بە بارمتە گرتن، سیاسەتی باوە لە عیراقی فیدرالیدا. ئەمە بەر لە هەر شوێنێك لە باشووری عیراق و پەنجەرەی باشوور، بەسرە، ڕەنگی داوەتەوە.

بەغدای شیعە وەك پایتەختەكانی سەرەتای سەدەی بیست، حەزی لە ناوەندێتی و تەوەربەندییە دژی كەنارەكانی، هەتا ئەگەر ئەو كەنارانە لە جنسی خۆی بن، بەسرە و باشوور بۆ هێزە عیراقییەكان خەزینی دەنگ و داهاتن و پەیژەن بۆ گەیشتن لە كەناری پارێزگاكانەوە بۆ كەنارەكانی دیجلە.

ئەگەرچی عیراق فیدرالییە، بەڵام عەقڵییەتی سیاسەتمەدارەكانی تائێستاش مەركەزییە، لە حاڵی وادا هەرێم و پارێزگاكانی، كە دەستوور مافی لامەركەزی پێداون و لە ڕێی حزبەكانی مەركەزەوە دیسانەوە دەبنە بارمتەی دەستی مەركەز. حزبە عیراقییەكان كە لە هەڵبژاردندا ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبەنەوە، پارێزگار و ئەنجومەنەكانی پارێزگا وەك عومدە و پیاوماقوڵان لێدەكەن. بەرپرسن، بەڵام بە وەكالەت كارەكان بەڕێوەدەبەن و بڕیار و راسپاردەیان لە پایتەختی حزبییانەوە بۆ دێت. حزبەكانیش لە دەمی هەڵبژاردندا تەلێكی باریك بە مەرجەعییەتەوە گرێیداون، بەڵام كە چنگیان لە دەسەڵات گیر دەبێت، زۆریش پابەندی مەرجەعییەت نابن. لەبەرئەوەیە ئەمڕۆ هەم میللەت و هەمیش مەرجەعییەت لێیان بەقینن.

ئەمە رەنگە تەفسیری ئەوە بكات كە بۆچی دەستوور فیدرالییە و هەر پارێزگایەك و حكومەتێكە، كەچی بەسرە و باشوور هەمیشە گلەیی بێدەسەڵاتی دەكەن.

حكومەتە لۆكاڵییەكانی باشوور، بارمتەی دەستی حزبە دەسەڵاتدارەكانی شیعەن كە بەغدا مەسكەن و مەفتەنی هەیبەت و هەژموون و دەخیلەیانە.

لە كوردستانی نوێ وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket