riklam

لە ریزی لووتا

بابەتی گۆڕاو 02:47 PM - 2018-09-06
.

.

لە ریزی لووتا

ـ ئەوە بۆچی ئەشەلی رۆڵە؟
× چوزانم بەگم.. بەملی شكاوم دوێنێ‌ ئێوارە چووم شرینقەیەكم لە خۆم دا ئاوا كۆڵەواری كردم.
ـ شرینقەیش سەیرە ها!!.. چەند ساڵە دروستكراوە كەچی هێشتا نەیانتوانیووە وای لێ‌ بكەن نەیەشێ‌.
× قوربان عەینەن مەسئول وایە.
ـ یەعنی چی عەینەن مەسئول وایە؟
× ئاخر ئوستازگیان مەسئولیش هەزاران ساڵە هەیە كەچی نەیتوانیووە وا لە خۆی بكات عەزێتی كەس نەدا.. وی باوكەڕۆ گۆت بووم.
ـ دە بگەڕێ‌ لەسەری…
× ئاوا؟
ـ نا.. خێراتر.. وانا.. خێراتر…راكە.
× چی رابكەم بەگم!.. ناتوانم.
ـ بۆچی ناتوانی رۆڵە؟ چیت لە میسی كەمترە؟!
× رجات لێ‌ ئەكەم ناوی ئەو مەلعونە مەهێنە.
ـ میسی مەلعونە؟!
× ئەرێ‌ وەڵـڵا.. ئەو شەوە عەیب و شوورەیی لە حەفلەی ژنهێناكەیدا خۆی و ژنەكەی دەستی مناڵەكەیان گرتبوو.
ـ یەعنی چی؟،!
× یەعنی پێش ئەوەی ببن بە حەڵاڵی یەكتری مناڵیان دروست كردووە.
ـ ئەوەش موهیمە ئەزانی؟
× كێ‌ موهیمە؟
ـ مناڵەكە.. ئیتر ئەگەر لێی بپرسی بڵێی بیرت دێ‌ كەی باوكت دایكتی مارە كرد ئەڵێ‌ ئا.
× دەی خوا موەفەقیان نەكا.
ـ بەڕاست جوان بوو مناڵەكە؟
× ئەی قابیلە وەكو ئێمە بێ‌؟ ئەرێ‌ ئوستاز بۆچی ئێمە خوا وا خەڵقی كردووین؟
ـ چونكەئەو عانەی قژی زەرد و چاوی شین بەسەر ئەوروپییەكانا دابەشكرد ئەكرا….
× ئێ‌؟!!
ـ ئێمە لەڕیزی تەوزیع كردنی لووتا بووین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket