riklam

كۆڕ و شه‌وه‌ ئاهه‌نگ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سازده‌كرێت سازده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 11:57 AM - 2018-09-06
.

.

به‌ناونیشانی گه‌شتێك به‌ ناو گۆرانی میلیدا شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ سازده‌كرێت.

به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر به‌ هاوكاری فێرگه‌ی موزیكی شنروێ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناونیشانی گه‌شتكێ به‌ ناو گۆرانی میلیدا شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌و شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ندان ( ئاریان كه‌ریم ، ئاڤان عوسمان ، شنیار جه‌لال ، جه‌لال شه‌مێرانی ، ئه‌ژین ساڵح ، سیروان لهۆنی ،  خالید عومه‌ر ) له‌گه‌ڵ تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی یانه‌ی سیاوچه‌مانه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن.

شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌مشه‌و 6-9-2018 سه‌عات 8 و 30 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ له‌ باخی گشتی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید به‌ڕوه‌ده‌چێت .

هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4 و 30 ده‌قیقه‌ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری شاره‌زوور گروپی كچانی گه‌وهه‌ر ئێواره‌ كۆڕێك بۆ شاعیر باست حه‌مه‌ غه‌ریب سازده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

99.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket