گـۆران له هۆنراوه‌یه‌كی به‌یاتی دا..
ئەدەب وهونەر 11:06 AM - 2018-09-06.
ره‌زا شوان
سۆرۆلۆژیا یا (وێنه‌ی ئه‌ده‌بی) لقێكی گرنگه له لقه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راورد. كه له هـزر و ئاراسته‌كانی كه‌سێك، گه‌لێك، یا نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت. وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك یا وڵاتێك یا گه‌لێك نمایش ده‌كات.. لێكۆڵینه‌وه‌كانی سۆرۆلـۆژی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌خـات كه تـا چ راده‌یـه‌ك نه‌ته‌وه‌كـان یه‌كـتری قـبوڵ ده‌كه‌ن، نه‌تـه‌وه‌یه‌ك چـۆن لـه نه‌ته‌ویـه‌كی تـری بێجگه له خـۆی ده‌ڕوانێت.. سۆرۆلـۆژیا له جیاوازییه‌كانی نێوان "مـن" و "ئـه‌وی تـر" و "ئیره" و"ئه‌وی" وه سه‌ری هه‌ڵداوه. وشه‌ی "سۆرۆلـۆژیا" وشه‌یه‌كی تـازه‌یه، تا ئـه‌و راده‌یـه‌ی كه ئـه‌م وشـه‌یه له فـه‌رهـه‌نگی زۆربـه‌ی زمانه‌كـاندا تۆمـارنه‌كـراوه.
به كورتی سۆرۆلۆژیا بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له "ئه‌وی تر" ی بێگانه له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا. قسه‌كردن له "ئـه‌وی تـر" بریتییه له قسه‌كردن له هه‌موو ئه‌و شـتانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی خودی تاك " مـن" یا خودی كۆ" ئێمه" دان.. ئه‌و نـووسه‌ر و هـونه‌رمه‌نده‌ی كه قسه ده‌رباره‌ی "ئـه‌وی تـر" ده‌كـه‌ن، باس له كه‌سایه‌تییه‌كان، یا له كۆمه‌ڵـێك، یـا له نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كـه‌ن كه له چـوارچێوه‌ی وڵاته‌كـه‌یانـدا نین.
ره‌خنه‌گر و توێژێنه‌ری سۆرۆلـۆژی، پێویستییان به شاره‌زایی له زانـیاری مرۆڤـایه‌تی و مـێژوویی و كۆمـه‌ڵایـه‌تی و ده‌روونـناسی و پـرۆگـرامه‌كـانی ره‌خـنه‌ی تـازه و بـه گـه‌لێ پێویستی تر هه‌یه.. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بابه‌تیانه توێـژینه‌وه و ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌م بـواردا ئه‌نجـام بـده‌ن.
له ئه‌مڕۆدا بابه‌تی"من" و "ئه‌وی تر" له نووسینه هزرییه‌كان و له ره‌خنه ئه‌ده‌بییه‌كان و له هه‌موو زانیارییه مرۆییه‌كاندا، بایه‌خێكی باڵای پێدراوه، وا داده‌نرێت كه ده‌رخستنی "مـن" له میانه‌ی "ئـه‌وی تـر"ی ئامـاده‌ی به‌رده‌وامـدا نـه‌بێت ده‌رنـاكه‌وێت.
وا خه‌ریكه كه‌شوهـه‌وایه‌كی لێك نزیكـبوونه‌وه و پێكه‌وه ژیـانی ئـاشتیـیانه لـه جـیهاندا سه‌رهه‌ڵـبدات، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان زانیاری وێنه‌یی ده‌رباره‌ی جیهانگـیری هه‌یه.. چونكه پێشاندنی ئـه‌وی تـر، مـاوه‌ی دابڕینی نێوان نه‌ته‌وه‌كـان كه‌متر ده‌كـاته‌وه، ئه‌م مـاوه كورتكـردنه‌وه‌یه‌ش جیاوازیكه له جیوازییه‌كـانی ئه‌مـڕۆی جیـهان.
سۆرۆلـۆژیا یا زانیـاری وێنه‌یی، رێخۆشكه‌ره بۆ خۆشتركردنی یه‌كترناسین و په‌یوه‌ندی مـرۆڤ له‌گه‌ڵ مـرۆڤدا، ئه‌م یه‌كتر ناسینه‌ش، گه‌وهه‌ری هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌ده‌خات، ئـه‌و كـاته‌ش روو لـه جیهانـی بـرایـه‌تی ده‌كـه‌ین كـه "مـن" و "تـو" كـۆده‌كـاتـه‌وه. گـه‌ر خوازیاری به‌دیهێنانی ئه‌و گه‌وهه‌ره بین، ئه‌وا ته‌نیـا له رێی به كـرداری تێكه‌ڵبوونه‌وه دێته‌دی. ئا لێره‌وه گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌ی "ئـه‌ده‌بی بـه‌راورد" مان بۆ ده‌رده‌كـه‌وێت، كه بابه‌تیانه په‌یـوه‌ندییه‌كـان له‌گه‌ڵ " ئـه‌وی تـر" یا " ئـه‌وانی تـر" دا هه‌ڵـده‌سه‌نگێنێت.
دۆخه‌كـانی خوێنـدنه‌وه‌ی "مـن" و "ئـه‌وی تـر"
چـه‌ند دۆخـێك و چـه‌مـك و خوێنـدنـه‌وه‌ی وێنـه‌ی "ئـه‌وی تـر" هـه‌ن گـرنگـترینـیان ئـه‌م دۆخانه‌ن:
1ـ شێواندنی نه‌رێنی: له‌م دۆخـه‌دا هه‌ستی خود "مـن" زاڵه به‌سه‌ر ئه‌وی تر. خود خۆی له "ئه‌وی تر" به زیاتر ده‌زانێت و به سووكی و كه‌متر له ئه‌وی تر ده‌ڕوانێت. زۆر جار ناحه‌زی و دوژمنایه‌تی ده‌بنه فیتـده‌ری ئه‌م دۆخـه.
2ـ شێواندنی ئه‌رێنی: له‌م دۆخه‌دا خود"مـن" هه‌ستی خۆبه‌كه‌مترزانین زاڵ به سه‌ریـدا، وا ده‌ڕوانێت و ده‌زانێت، كه رۆشنبیری بێگانه باڵاتره له رۆشنبیری ره‌سه‌نی نیشتمانی.
3ـ لێبووردن: له‌م دۆخـه‌دا روانینی هاوسه‌نگ بۆ خـود و ئـه‌وی تر، به‌سه‌ر خودا زاڵه، به رووحـێكی بابه‌تیـیانه و به روانیـنێكی هـۆشیارانه و پشتبه‌ستن به زانـیاری وێنـه‌ی ئه‌وی تر ده‌كـێشێت، لێـبوورن زاڵـه به سه‌ریـدا.
وێنه‌ی گـه‌لانیش دوو جـۆره:
1ـ وێنه‌ی گه‌لێك له ئه‌ده‌بی خۆیدا: ئه‌م جۆره له چوارچێوه‌ی ئـه‌ده‌ب و هونه‌ر و زمانی ئه‌و گه‌له تێناپه‌ڕێت.. وه‌كو وێنه‌ی فه‌ره‌نسا له ئه‌ده‌به‌كه‌یاندا، وێنه‌ی ئافره‌تی ئه‌ڵمانی له نووسینی نووسـه‌رێكی ئه‌ڵمـانیدا، وێنه‌ی پێشـمه‌رگه لای نووسه‌رانی كوردستانی.. ئـه‌م جـۆره ئه‌ده‌بـه‌ش كـه وێـنه‌ی "مـن" لـه خـودی "مـن" دا پێكـده‌هێنـێت.. بـه مه‌بـه‌سـتی هـۆشیاركردنه‌وه‌ی گـه‌ل كه وێنه‌ی خۆی ببینێت.. خـه‌وش و كه‌موكـوڕی و هه‌ڵه‌كـانیش ده‌ستنیشان ده‌كات و هـه‌وڵی راستكـردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن.
2ـ وێنه‌ی گه‌لێك له ئـه‌ده‌بی گه‌لێكی تـردا: وه‌كو وێنه‌ی سـویسرا له ئه‌ده‌بـی ئه‌ڵمانیـدا، وێنه‌ی كوردستان له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا، وێنه‌ی رووسـیا له ئه‌ده‌بی كوردی و عه‌ره‌بیـدا،
ئه‌م وێنه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كارتێكـردنی ئه‌و نووسه‌ر و شاعـیره یا ئه‌و هونه‌رمه‌نـده، كه ئه‌و گه‌له‌ی به دڵـدا چووه و ستایشی ده‌كات، به هـۆنـراوه و رۆمـان یا به تابلـۆیه‌كی هونـه‌ری گـوزارشت له كارتێكـردنی خـۆی ده‌كـات.. بـۆ نمـوونه وێـنه‌ی كوردسـتان لـه هـۆنراوه‌ی محه‌مه‌د مه‌هـدی جه‌واهیری و عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی و مه‌حموود ده‌روێشدا، وێنه‌ی فه‌له‌ستین له هـۆنـراوه‌ی له‌تیف هه‌ڵمه‌تدا.
له وتاریكیشدا به ناونیشانی "وێنه مایاكۆفسكی له هـۆنراوه‌ی عه‌بـدولوه‌هاب به‌یاتی و شیركۆ بێكه‌س.. كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سۆرۆلـۆژییه له ئـه‌ده‌بی بـه‌راوردا" له نووسینی خه‌لـیل په‌روینی و هـادی نـازری و كـاوه خـزری یه، كه له ژمـاره دووی ساڵی دووه‌می گۆڤـاری "روونـاكیه ره‌خنـه‌ییه‌كـان"ی سه‌ر به زانكۆی ئـازادی ئیسلامی له كـه‌ره‌ج له ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م وتاره لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆرۆلـۆژییه له بواری ئه‌ده‌بی به‌راوردا بۆ دوو هـۆنراوه، ده‌ربـاره‌ی نـووسه‌ری رووسی"مایاكـۆفسكی" یه‌كێكیان هـۆنـراوه‌ی عه‌بـدولوه‌هـاب به‌یاتییه، ئه‌وتریان هـۆنراوه‌یه‌كی شـێركۆ بێكه‌سه. وتاره‌كه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م دوو شاعیره به ناوبانگه وێنه‌ی "ئـه‌وی تـر"ی رووسییان كێـشاوه كه به لێـبووردن ناوده‌بـرێن. ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ش باشترین وێنه‌ن ده‌رباره‌ی "ئـه‌وی تر"
عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی عێراقی (١٩٢٦ـ ١٩٩٩) كه (رابه‌ری هۆنراوه‌ی ئازاد)ه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخـانه‌ی هـۆنراوه‌ی نوێی عـه‌ره‌بی. كه‌ڵـه شاعیرێكی به‌ناوبانـگی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. له دیوانه‌كه‌یدا گه‌لێ له هۆنراوه‌كانی تایبه‌تن به وێنه‌ی "ئه‌وی تر" له ژماره‌یه‌كی زۆری هۆنراوكانیدا وێنه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی تر نمایش ده‌كات. له نێو ئه‌م هۆنراوانه‌شیدا، له سێ هـۆنـراوه‌یدا، ستایش نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كـورد ده‌كات. له‌ژێر ناوی" بۆ عه‌بـدوڵڵا گـۆران"ی شاعیر، بۆ"یه‌شار كه‌مال"ی رۆمـانووس، بۆ" یڵمـاز گـۆنای" ی سینه‌مكار. كه سێ كـوردی كوردستانی ناسـراو و به ناوبانگـن.
وێنه‌ی عه‌بـدوڵڵا گۆران له هۆنراوه‌یه‌كی عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتیدا:
عه‌بـدولوه‌هاب به‌یـاتی لـه هـۆنـراوه‌یه‌كـیدا، بـه ناونیـشانی (بـۆ عـه‌بدوڵڵا گـۆران) ئـه‌م هۆنراوه‌یه شاعیری عـێراقی به‌یـاتی، به‌ڵگه‌یه‌كی ئـاشكرایه بۆ دڵسـۆزی بۆ به‌رانبـه‌ره كـورده‌كه‌ی.. ده‌كـرێت هـۆنراوه‌كه‌ی بكه‌ینه دوو كۆپلـه‌وه. به‌یـاتی له كۆپلـه‌ی یه‌كه‌می هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:
الثلـج فـی جـبال كردسـتان
یــذوب
والـربیــع فـی الـودیــان
والكلمـات ملـح خـبز الحـب والاغـان
یمـد فیـها الف جـسر عبر لیل المـوت والفـقـدان
یزهـر فـی حـروفها بسـتان
یـذیب فـی لهیـبها المـسوخ فجـر الكـادح الفنـان
یولـد شـعب یولـد الانسـان
" البیاتی: ١٩٩٥"
گه‌ر له‌م كۆپلـه نایابه وردبینه‌وه، ده‌توانین سێ دیمه‌نی جیاواز ده‌ستنیشان بكه‌یه‌ین:
له دیمه‌نی یه‌كه‌مدا، به‌یـاتی شاعـیر هـۆنراوه‌كه‌ی به نـاوی سـروشتی كوردسـتانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، جـوانیكه‌ی له دیمـه‌نی به‌فـری سه‌ر چیاكـانی كوردستان به‌دیـده‌كات.
چـیا سه‌ركه‌شه‌كان، به‌هـاری ره‌نگـین، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌یـاتی سه‌رسامه به جوانی سـروشتی كوردسـتان، به تایبه‌تیش جـوانییه‌كـه‌ی له وه‌رزی به‌هـاردا، كه هێـشتا به‌فـر به‌سه‌ر چیاكانی كوردستانه‌وه ده‌مێنێت.
له دیمه‌نی دووه‌می ئه‌م هۆنراوه‌یه‌دا، به‌یاتی له‌م سـروشته ئه‌فـسوونییه نایـابه‌وه، بۆ سروشتی وشه‌كانی عه‌بدوڵڵا گۆران ده‌چێت، وا باسی ده‌كات كه "وشه‌كانی خوێی نانی خۆشه‌ویستی و گۆرانـین" سـروشت به ته‌نیا بۆ ئه‌م ژیـانه به‌س نییه، ده‌بێـت كه‌سێك هه‌بێت كه زمانی سروشت تێكه‌ڵ به زمـانی وشه بكات. ئه‌و وشـانه‌ی كه له سـروشتی جـوانی كوردستان ده‌چن كه پیته‌كانی گوڵی باخچه‌كان ده‌پشووكـێنن، هـه‌روه‌كو چـون له دۆڵه كوردییه‌كاندا گوڵان ده‌پشووكێن. وشه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئازار و خه‌مه‌كان و مردن و ونبوونن.. ئه‌م كوردستانه شكۆدارییه، پێویستی به وشه‌گه‌لێكی وه‌كو ئاگـره، وشه‌ی ئاگـرینیش پێـویستی بـه شاعـیریـكه كـه لـه ره‌گـه‌زی ئاگـربێت، تـا بـه‌ری ئه‌نجـامه‌كه‌ی له‌دایكبـوونی گـه‌ل و مـرۆڤ بێت.
ئاوها گۆران له‌دایكبوو، ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی كوردمان له دیدی عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتیدا، به وشه‌كـانی كـوردی زینـدووكـرده‌وه. به‌یـاتی لـه سـیمای گـۆرانـدا جـوانی كوردسـتان به‌دیـده‌كات، بۆیـه هۆنـراوه‌كـانی گـۆران به گـوڵ ده‌شێوێنێ. به‌یاتی، گـۆران به رابـه‌ری نوێخـوازی و به له دایكـبوونی ئـه‌ده‌بی نوێـی كـوردی ده‌زانێـت. پێی وایـه گـه‌ر گـۆران نه‌بوایه ئـه‌ده‌بی كـوردی له ره‌وتـی ئـه‌ده‌بی نـوێ دواده‌كه‌وت. ئـه‌م بـڕوایـه‌ی به‌یاتی به گـۆران، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه تا چ راده‌یه‌ك به‌یاتی شاعیر، دڵسۆزی و راستگۆیی خـۆی بۆ گـۆران بۆ هۆنـراوه‌كانی ده‌رده‌بڕێت.
له كۆپلـه‌ی دووه‌می هۆنراوه‌كه‌ی بۆ عه‌بـدوڵڵا گـۆران، به‌یـاتی ده‌ڵێ:
فلیصعـدی القـمه یـا عــروسه الشـعر ویـا قـوافی الاحـزان
ولتعـبری البحار والازمـان
لتـدركی الفـجر الذی یطلـع فـی جبـال كردسـتان
هنـاك عـری صـدره للـشمس والعـقـبان
شاعـرنا گـۆران
مـن اجـل ان یولـد شـعب یولـد الانـسان
"البیاتی: ١٩٩٥"
ده‌توانین ئه كۆپله‌یه‌ش بكه‌ین به دوو دیمه‌ن:
له دیمه‌نی یه‌كه‌مدا، به‌یاتی بانگ له گـوران ده‌كات و به "بووكی هۆنراوه و سه‌رواكانی خه‌مه‌كان ناوی ده‌بات.. ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌یاتی هۆگری هۆنراوه‌كانی گۆران بـووه، نازنـاوی "بـووكی هـۆنـراوه"ی لێـناوه. داواش لـه گـۆران ده‌كـات كـه شـه‌وگـار شـه‌قبكات و به‌سه‌ر كـێشه و به‌رهه‌ڵسته‌كاندا، به‌سه‌ر ده‌ریاكان و رۆژگاردا بپه‌ڕێته‌وه و تا هه‌ست به هه‌ڵهاتنی به‌یان له‌سه‌ر چیاكـانی كوردستان بكات. لێره‌دا به‌یاتی ئامـاژه به به رابه‌ری و به رۆڵی گرنگی گۆران ده‌كات له له‌دایكبوونی هۆنـراوه‌ی نوێـی كـوردی، مه‌به‌ستی به‌یاتی له هه‌ڵهاتنی به‌یان له‌سه‌ر چیاكانی كوردسـتان سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغـێكی نوێـی ئـه‌ده‌بـی كـوردییه لـه كوردستان. به‌یـاتی گه‌شبینه به داهـاتووی ئـه‌ده‌بی كـوردی، گـزنگی تـازه‌گـه‌ری و قـۆنـاغێكی نوێـی ئـه‌ده‌بی كـوردی به‌دیكـرد.. جـا چـۆن گه‌شـبین نه‌بێت، كه ئێمه‌ی كـورد خـاوه‌نی گـۆرانی بـووكی شـیعر و سه‌روای خه‌مه‌كـانمان بین.. ئێمه‌ی كورد خـاوه‌نی شـیركۆ بێكـه‌س و عه‌بـدوڵڵا په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و به‌ختیار عـه‌لی و... بین.
كه به‌یاتی ده‌ڵێ:" له‌وێـدا سـنگی بـۆ خـۆر و داڵه‌كان ـ رووتكـرد" ئـه‌وه ده‌گـه‌نێت كه به‌یـاتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه گۆران گه‌یشته ئه‌م لوتكه‌یه و هه‌ست به هه‌ڵهاتنی كازیوه ده‌كـات، مه‌بـه‌ستیشی كـازیوه‌ی ئـه‌ده‌بی نـوێی كـوردییه. گـۆران له‌سه‌ر لوتـكه‌ی چـیادا وه‌ستاوه و سنگی رووه‌و خۆر و داڵه‌كـان رووتكـردووه. وه‌ستانی گـۆران له‌سه‌ر چیا و گه‌شبیـنی به هه‌ڵهـاتنی كـازیوه، تمـووحی گـۆران نیشانـده‌دا، كـه مـژده‌ی له‌دایكـبوونی
مرۆڤی كوردی تازه و گه‌لی كوردی تازه رابگه‌یه‌نێت.
میكانیـزمی دروستبوونی وێنه‌ی گـۆران له لای به‌یاتی ئه‌مانـه‌ن: كوردســتان، چیاكـان، كازیـوه، خۆشـه‌ویستی، گـه‌ل، داڵه‌كـان، گـۆران.
زیاده‌رۆییش ناكه‌ین، گه‌ر بڵێین عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی، ئه‌و به‌هره و خه‌سڵه‌ت جوانانه‌ی كه له گۆران‌دا هه‌بوون كاریتێكردوون و له هـۆنراوكانیدا ره‌نگـیان داوه‌ته‌وه. گـۆران له ساڵی (١٩٦٢) دا كۆچی دوایی كرد، ئه‌و هۆنراوه‌ی به‌یاتیش " بۆ عه‌بدوڵڵا گـۆران" له دوای سی و سێ ساڵ له دوای مـردنیدا به‌سه‌ریدا هه‌ڵیـداوه.
بێگومان له هۆنراوكـانی عه‌بـدوڵڵا گـۆرانیشدا، وێـنه‌ی " ئـه‌وی تـر" زۆرن.
له ده‌رفه‌تێكی تردا، ئه‌و دوو هۆنراوه‌یه‌ی تری عه‌بـدولوه‌هاب به‌یـاتی، كه ده‌ربـاره‌ی رۆماننوسی كـوردمان "یه‌شار كه‌مال" نووسیوێتی، له‌ژێر نـاوی" بـۆ یه‌شـار كه‌مـال" ئـه‌و هـۆنراوه‌یه‌ش كه به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كوردمان" یڵمـاز گۆنـای" دا هه‌ڵـیداوه، له نووسینێكی ترمـدا، ده‌یانخـه‌مه به‌رچـاوی خوێنـه‌رانی خـۆشه‌ویـست.
(*) بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌تـه، سـوودم له‌م نووسینانه وه‌رگـرتووه:
١ـ اخر الفنان الكردی فی شعر عبدالوهاب البیاتی ـ المٶلفـون: محمد هادی مرادی، كـاوه خضری.
٢ـ صوره مایاكوفسكی فی شعر عبدالوهاب البیاتی و شیرك‌و بیكه‌س ـ تالیف: خلیل بروینی، محمد هـادی نظـری، كـاوه خضـری.
٣ـ مفهـوم الادب المقـارن ـ دكتور: ابـراهـیم عـوض
٤ـ الادب المقـارن ـ تالیف: دكتور. محـمد غنیـمی هـلال ـ مصر: ٢٠٠٣
نه‌رویـج/ 5ی/سێپته‌مبه‌ر/ 2018
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25