riklam

باشترین گیراوه‌ی زه‌یت بۆ سپیكردنه‌وه‌و بریقه‌داركردنی جه‌سته‌

هەمەرەنگ 10:09 AM - 2018-09-06
.

.

لێره‌دا باس له‌چۆنێتی ئامادده‌كردنی باشترین زه‌یت ده‌كه‌ین بۆ سپیكردنه‌وه‌ی له‌ش.
 
گلسۆلید و گلیسرین: بڕێكی یه‌كسان له‌ گلیسرین و گلسۆلید له‌ده‌فرێكدا له‌گه‌ڵ بڕێك بۆدره‌ی منداڵدا تێكه‌ڵده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش دایده‌نێین و نیو كوپ ئاو و دوو كه‌وچك ئاوی گوڵ و دوو كه‌وچك نیشاسته‌ی تێده‌كه‌ین، وازی لێده‌هێنین تا سارد ده‌بێته‌وه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كه‌یت و زه‌یتی گه‌رچه‌ك و بڕێك زه‌یتی بادامیشی بۆ زیاد ده‌كه‌یت، دواتر گیراوه‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر پێست بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆین
زه‌یتی قه‌یسی و زه‌یتی بادام: كه‌وچكێك زه‌یتی قه‌یسی  تێكه‌ڵی  زه‌یتی بادام و زه‌یتی لانولین و زه‌یتی گه‌نم و زه‌یتی زه‌یتون و چوار كه‌وچك ئاوی لیمۆ، له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش دایده‌نێین هه‌تا به‌باشی تێكه‌ڵده‌بن، ڕۆژانه‌ چینێك له‌سه‌ر پێست داده‌نرێت بۆ سپی بونه‌وه‌و بریقه‌داربونی.

‎زه‌یتی گه‌نم (گه‌نمی پشكوتو) و زه‌یتی لیمۆ: كه‌وچكێك زه‌یتی گه‌نم و كه‌وچكێك زه‌یتی لیمۆ و زه‌یتی بادام و دوكه‌وچك گلیسرین تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت، گیراوه‌كه‌ ده‌ده‌یت له‌ پێستمان و بۆ ماوه‌ی 40 ده‌قیقه‌ وازی لێده‌هێنین، دواتر به‌ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.

‎پاش به‌كارهێنان و دووباره‌ كردنه‌وه‌یان، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌رت هه‌ست به‌گۆڕانكاری و سپی بوونه‌وه‌ی پێست ده‌كه‌یت.


PUKmedia و/ ژێنه‌ر محه‌مه‌د


‎سه‌رچاوه‌/Yasmina

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket