گه‌وره‌ترین كوتله.. گرێكوێره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێ
ریپۆرتاژ 06:46 PM - 2018-09-05.
له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی و دیاریكردنی رۆژی 3-9-2018 بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ به مه‌رسومێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق كه‌وتنه‌خۆ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان كه مافی پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكی ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حكومه‌ته. به‌ڵام هه‌رچه‌نده دوو به‌ره گه‌وره‌كه‌ی ماڵی شیعه رایانگه‌یاندووه كه گه‌وره‌ترین كوتله‌یان پێكهێناوه، تائێستا به ره‌سمی هیچ كوتله‌یه‌ك وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان له‌ڕووی ژماره‌وه نه‌ناسێندراوه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دروستكردووه.
هاوپه‌یمانێتی بنیادنان
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، لیسته‌كانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و چه‌ند لایه‌نێكی تر له چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێناوه‌و به‌ناوی (هاوپه‌یمانێتی بنیادنان)، بۆ ئه‌وه‌ش توانیویانه ئیمزای 153 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ش به وته‌ی خۆیان ده‌بنه گه‌وره‌ترین كوتله. كه دواتر مافی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقیان ده‌بێت و ده‌رگاشیان به كراوه‌یی بۆ هه‌موو هێزه‌كان هێشتووه‌ته‌وه تا بچنه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی بۆ هاووڵاتیانی عیراق.
ئه‌و لیستانه‌ی هاوپه‌یمانێتی بنیادنانیان پێكهێناوه، رایانگه‌یاندووه كه به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی 76ی ده‌ستووری عیراقی، گه‌وره‌ترین په‌رله‌مانتار سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش له كوتله‌كه‌ی ئه‌وانه.
ئه‌م كوتله‌یه له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراقدا به‌شداریان كرد‌و خۆیان به گه‌وره‌ترین كوتله ناساند، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام و به‌هۆی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان له‌ناویاندا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواخرا.
هاوپه‌یمانی چاكسازی
له به‌رامبه‌ریشدا، هاوپه‌یمانێتیه‌كی تر پێكهێنرا به‌ناوی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند لایه‌نێكی تری به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق چوونه پاڵیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 177 ئه‌ندامن و هاوپه‌یمانیه‌ته‌كانی سائیرون و نه‌سرو وه‌ته‌نیه‌و ره‌وتی حیكمه‌و چه‌ند لایه‌نێكی تر له‌خۆده‌گرێت.
له پێكهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌شدا كه 177 په‌رله‌مانتار له‌خۆده‌گرێت، ئیمزای سه‌رجه‌م سه‌رۆكی ئه‌و فراكسیۆنانه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه كه به‌شداری پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان كردووه. هه‌ربۆیه خۆیان به گه‌وره‌ترین كوتله له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنان له كۆنفرانسێكدا له بینای په‌رله‌مان رایانگه‌یاند: ئێمه 180 په‌رله‌مانتارین و به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانین و مافی خۆمانه حكومه‌تی نوێی عیراق پێكبهێنین.
له‌م نێوه‌نده‌شدا چه‌ندین شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی ده‌ستووری و یاسایی بۆ ره‌وایی یه‌كێك له‌و دوو كوتله‌یه ده‌هێنرێته‌وه كه ره‌نگه دیارترینیان ئه‌وه بێت كوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی بنیادنان توانیویه‌تی ئیمزای یه‌ك به‌یه‌كی په‌رله‌مانتاره ئه‌ندامه‌كانی كۆبكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ژماره‌كه زیاتر له‌ڕاستییه‌وه نزیكده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنان ته‌نها ئیمزای سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 17 سه‌رۆك فراكسیۆنه كه به وته‌ی خۆیان نوێنه‌رایه‌تی نزیكه‌ی 180 په‌رله‌مانتار ده‌كه‌ن.
به‌ڵام شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: ره‌نگه ئه‌م ژماره‌یه كه‌متر له‌ڕاستییه‌وه نزیك بێت، چونكه له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی دانوستانی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هاتوچۆی په‌رله‌مانتاران له‌نێو كوتله‌كاندا زۆر بووه‌و به‌ئاسانی جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر یه‌ك هاوپه‌یمانی جێگیر نامێننه‌وه.
عه‌بادی: گه‌وره‌ترین فراكسیۆن یه‌كلابووه‌ته‌وه
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، رۆژی 4-9-2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند: پرسی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ڕووی ژماره‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی لیسته‌كان به‌پێی شرۆڤه‌ی دادگای فیدراڵی و مادده‌ی 19 له یاسای حزبه‌كان.
وتیشی: داوا له فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌م له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و پابه‌ندی واده‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بن.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌م
وه‌ك بڕیاریش بوو، رۆژی 3-9-2018 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به به‌شداری سه‌رجه‌م كاندیده ده‌رچووه‌كانی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و زۆربه‌ی سه‌رۆكی لیست و كاندیده ده‌رچووه‌كانی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڕێوه‌چوو.
دوای وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتمانی عیراق و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سوره‌تێك له قورئانی پیرۆز، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له وتارێكدا داوای له ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، كاری جددی بكه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق.
دواتر هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و د.سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتاری خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكردو وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایانكرد خولی چواره‌می نوێنه‌ران كاری زیاتر بكات بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی عیراق و گه‌شه‌دان به پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات‌دا. پاشان پرۆسه‌ی سوێند خواردنی یاسایی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكرد.
دانیشتنی نوێنه‌ران به كراوه‌یی مایه‌وه
هه‌ر به‌هۆی یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامبوونی دانوستانی نێوان هاوپه‌یمانییه‌كانیش، په‌رله‌مانی نوێ نه‌یتوانی له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك و جێگرانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت كه پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌یه‌و چه‌ند كاندیدێك له‌نێو لایه‌نه سوننیه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته ناویان ده‌هێنرێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌دووری ده‌زانم له‌م دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان. پێشموایه دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی ده‌هێڵرێته‌وه، تا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو سوێندی یاساییان خوارد‌و دواتریش بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان تا سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن، سه‌رۆكی كاتی كۆبوونه‌وه‌كه كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار بوو بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست، به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به كراوه‌یی دواخرا بۆ رۆژی 15ی ئه‌یلول.
هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش به كراوه‌یی روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی یاساناسان و شاره‌زایانی ده‌ستوور بووه‌وه كه پێیان وایه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ به‌پێی ده‌ستوور نابێت به كراوه‌یی جێبهێڵرێت. هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرن كه سه‌رۆكی ته‌مه‌ن-ی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه گه‌وره‌ترین كوتله دیاری بكات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه كه هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه داواكارییان پێشكه‌ش كردووه تا به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بیانناسێنێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKmediaی راگه‌یاند: وه‌ك په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی دوای سوێندخواردن، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان جێهێشت. چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌رده‌وامه، تا بڕیاربده‌ن به‌شداری له كام هاوپه‌یمانی نێوپه‌رله‌ماندا بكه‌ین و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی كراوه‌یی داخراوه.
كورد هێشتا بڕیاری نه‌داوه
هاوكات لایه‌نه كوردستانییه‌كان تائێستا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه كه بچنه پاڵ كام هاوپه‌یمانی، یاخود له له‌گه‌ڵ چ كوتله‌یه‌ك به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌و ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌ر كوتله‌یه‌ل بۆ جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیانی عیراق و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاری جددی و گرنگ و بێ جیاوازی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان كاربكات، ئه‌مان ده‌چنه پاڵ ئه‌و كوتله‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیان ده‌وێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی له به‌غدا، جه‌ختیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا رێكده‌كه‌وین كه به‌شی زۆری داواكانمان قبوڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌لامان گرنگه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌زموونه‌كانی رابردوو له حوكمڕان ی‌و له‌خۆدزینه‌وه له ده‌ستووری عیراق، جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی (140)، كێشه‌ی نه‌وت و غاز‌و پڕچه‌كنه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌موو ئه‌م پرسانه له هه‌موو حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌لامان بابه‌تێكی گرنگه له گفتوگۆكان و پرۆژه‌كه‌شی دامانڕشتووه به‌ند به به‌ندی پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستێت.
سه‌رۆكی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: هیوادارین له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان، سوننه‌كان، ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ره هه‌بێت، كه ئه‌مجاره‌یان حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، هیچ حكومه‌تێك و هیچ لایه‌ك نه‌توانێت خۆی له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه‌كانی ده‌ستوور بدزێته‌وه، یان بڕگه‌كانی ده‌ستوور به‌دڵخوازی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن هه‌ڵنه‌بژێرن، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیان ده‌وێت به‌ربژێری بكه‌ن و ئه‌و به‌ندانه‌ی په‌یوه‌ندیان به دیموكراسی هه‌یه‌و ئه‌و به‌ندانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئابوری هه‌یه، ئه‌و به‌ندانه‌ی پێویستیان به گۆڕانكاری له عیراقدا هه‌یه، ئینجا ئه‌و به‌ندانه‌ی كه پێویستیان به كوردستان و پارێزگاكانی تر هه‌یه، فه‌رامۆش بكه‌ن، به عه‌قڵه‌تێك كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ناشگونجێت له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ده‌ستووردا حوكمڕانی عیراق بكه‌ن.
گفتوگۆی سه‌رۆك كوتله‌كان
دوای كۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، رۆژی 4-9-2018 سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ چۆنیه‌تی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ده‌ستووریه‌كانه بۆ پرسه گه‌وره‌كانی وه‌ك یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كلا كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان مشتومڕی زیاتر به‌خۆوه ببینێت، به‌تایبه‌تی كه هیچكام له‌و دوو به‌ره‌یه تائێستا نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بیسه‌لمێنن كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ن. لێره‌شدا ره‌نگه هاوكێشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بوه‌ستێته‌وه كه تائێستا نه‌چووه‌ته هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و كۆتایی له‌ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت. هه‌روه‌ك واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی پرسه‌كه‌دا په‌نابردن بۆ شرۆڤه‌ی دادگای فیدراڵی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 و 2014 دوا رێگاچاره بێت.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27