riklam

كچێك بەگوللـە گیانی لەدەستدا

ژنان‌ 04:19 PM - 2018-09-05
.

.

لەگەڕەكی وڵوبەی سلێمانی بەهۆی گوللـەوە كچێك گیانی لەدەستداو پۆلیسیش دەڵێت تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردوە. 

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی 9 ی 2018، لەگەڕەكی وڵوبە لەشاری سلێمانی كچێكی تەمەن 13 ساڵان بەهۆی گوللەوە گیانی لەدەستدا.

رونیشیكردۆتەوە: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوەكە كراو تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە .

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket