riklam

دۆلار تمه‌ن بۆ نزمترین ئاست داده‌به‌زێنێت

ئابوری 12:13 PM - 2018-09-05
.

.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 5-9-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی تۆماركردوه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 400 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

راشیانگه‌یاندوه‌، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌های تمه‌ن به‌و رێژه‌یه‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زین تۆماربكات.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌، PUKmedia په‌یوه‌ندی به‌ بازاڕی دراوی شاری سلێمانییه‌وه‌ كردو به‌پێی دواین زانیاری كه‌ له‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 420 هه‌زار تمه‌ن بووه‌، كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ به‌های تمه‌ن ئه‌وه‌نده‌ به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زین تۆماربكات.

له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و توندكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رده‌وام داده‌به‌زێت و به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket