riklam

پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانی سلێمانی ته‌واوده‌كرێن

ئابوری 04:10 PM - 2018-09-04
.

.

ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2010 تا 2013 به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كاركردن تێیاندا وه‌ستانبوو ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: جێگای خۆشحاڵییه‌ كه‌ 62 پرۆژه‌ به‌بڕی زیاتر له‌ 41 ملیار دینار له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار.

وتیشی: ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كرێته‌وه‌ تێیاندا خۆیان له‌ بواره‌كانی ئـاو و كاره‌با و ئـاوه‌ڕۆ و ڕێگاوبان و خوێندنگاكان ده‌بینێته‌وه‌، كه‌له‌ ساڵه‌كانی 2010 بۆ 2013 كاركردن تێیاندا به‌ھۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ راگیرابوون.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ھونه‌ری له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket