riklam

چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟

بابەتی گۆڕاو 03:23 PM - 2018-09-04
.

.

چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟

ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× یەكەمجار بە ئاودیوكردنی شۆڤڵەكانی بێخمە دەستی پێكرد.
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× یەعنی نازانی مەسئولێكی گوندەی لە پشتە؟
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× ئەڵێن پارەیەكی زۆری (عودەی)ی لابووە.
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× لە مناڵییەوە هەر كاسب بووە.
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× كاكی خۆم، باپیرە گەورەشی هەر بازرگانی شەڕ بووە.
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× بیرت نایە لە راپەڕیندا چی كێبڵ دەرهێنا لەژێر عەرز؟
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× خوا هەڤاڵ هین بگرێ‌ هەموو تەسهیلاتێكی بۆ كرد.
*****
ـ چۆن وا بوو بە حەمەقەدۆ؟
× ئەی گوایە پیاو بۆچی كوردایەتی ئەكا؟!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket