riklam

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران رادەگەیەنرێت

ئابوری 03:19 PM - 2018-09-04
.

.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 5-9-2018 پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپیبكاتەوە، یەكەم وەزارەتیش هێزەكانی پێشمەرگە وەریدەگرن.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگەیاندووه: بریارە سبەینێ‌ چوارشەممە 5ی ئەیلول دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپبكات و  یەكەم شوێنیش دیوان و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و بۆ رۆژی دواتر یەكەی 70 و 80 مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش كردووه، دوای تەواوبوونی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، راستەوخۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، پاشان مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.


PUKmedia  گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket