riklam

دانیشتنی كراوە

بیروڕا 02:52 PM - 2018-09-04
.

.

هەموو كرانەوەیەك بەڵگەی ئاسۆ كراوەیی ‌و كردنەوەی دەروازەی چارەسەر نییە. وەك دیاردەی كۆبوونەوەی كراوەی پەرلەمانی عیراق بۆ نموونە، بەڵكو نیشانەی بنبەستە.

ئەم دیاردەیە لە دوو قۆناغی چارەنووسسازی عیراقدا دووبارە بۆوە. جاری پێشوو لە وەختی خولی سێیەمی پەرلەمان، ئەمجارەش كە دوێنێ سەرەتای خولی چوارەم بوو. لەبەرئەوەیە رێكەوتن لەسەر پۆست ‌و سەرۆكایەتییەكان ناكرێت ‌و دەریچەی تر دانیشتنی پەرلەمان بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.

جاری پێشوو، ساڵی 2014، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی شكاتیان لە پەرلەمان كرد‌و شكاتەكەیان بردەوە. ئەمجارە دەنگی شكات نییە، چونكە لەوانەیە چارەنووسی رێكخراوەكانیش كە گۆڕانكاریی ناكەن، بەكراوەیی مابێتەوە!.

بەكراوەیی هێشتنەوەی كۆبوونەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە بنبەست، نە دەتوانن یەكتر ببەزێنن ‌و نە دەتوانن لە یەكتری ببەنەوە ‌و نە دەشتوانن لەسەر فۆرمێك داینەوێنن.

هەر دانیشتنەكانی پەرلەمان نییە كە بەكراوەیی ماوەتەوە. ململانێی نێوان شیعە و سوننە، كورد و عەرەب، هەمووشیان لەگەڵ هەمووشیان بەكراوەیی ماوەتەوە. ململانێی ئەمریكا و ئێرانیش لە عیراق هەر بەكراوەیی ماوەتەوە.

هەتا كۆی دیمەنەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێكوتەدا بێت، لە سوریا، توركیا، ئێران، یەمەن ‌و لوبنان، ئەوا پێدەچێت لە عیراقیش بەكراوەیی بمێنێتەوە.

لەبەرئەوە ئەم وتارەش دوا قسە ناكات و هەر بەكراوەیی دەمێنێتەوە.

وەرگیراوە لە كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket