كوردستان... به‌ره‌و حیزبی قائد
بیروڕا 07:54 PM - 2018-09-03.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌پێی خوێندنه‌وه‌مان بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ئه‌توانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه چیتر سیستمی فره‌یی حیزبی وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه له‌م ناوچه‌یه، به‌ڵكو به‌ره‌و سیسته‌مێكی نوی حیزبایه‌ته‌و حوكمرانی ده‌ڕوات، ئه‌ویش سیسته‌می (حیزب القائد)ه و له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا كوردستان به‌ره‌و سیستمی حوكمرانی پاشایه‌تی هه‌نگاو بنێت، بۆ؟!
ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت له ئێستادا سه‌رجه‌م حیزب و قه‌واره سیاسیه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بگره به‌وانه‌یشی كه به‌شدار نابن، نه‌ك گومان، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لێوان لیوۆ له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و ناوی زیاده‌و دووباره‌و مردوو و ناوی له‌یه‌كچوو و ناوی هاوڵاتیانی دانیشتوی شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بگره وڵاتانی دراوسێوه ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیانه له قازانجی لایه‌نێكی دیاریكراوه..
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه سه‌رجه‌م حیزبه‌كان شه‌رمنانه مامڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه مه‌ترسیدارو ناله‌باره ئه‌كه‌ن، یاخود ترسنۆكانه باسی لێوه ده‌كه‌ن.
ئه‌م هێما گه‌وره‌یه‌ی پریسار له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران له‌هه‌ر وڵاتیكی تردا بوایه ئه‌بوه هۆكاری كوتوپری وه‌ستانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن! به‌ڵام لێره حیزبه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ئه‌وی تر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بكات به كه‌وا سووری به‌رله‌شكر، دوور له هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و كۆی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان.. ئه‌م حیزبانه هه‌رجاره په‌نا بۆ جۆره سكاڵا‌و تانه‌یه‌كی یاسایی ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمنانه بڵێن ئه‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه به كه‌ڵك نایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێببه‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نازانن كه ئه‌و سكالاو تانه یاساییانه هیچ ده‌ره‌نجامیێكی نابێت.بۆ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حیزب لایه‌نانه د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌گوزه‌ریت پرسیكی موجه‌ره‌دی سیاسییه نه‌ك یاسایی.
هه‌روه‌ها لێره‌دا كه دوو به‌ره دروستبووه، یه‌كێكیان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات (یه‌ك حیزبه)و ئه‌وی تر حه‌زده‌كات هه‌ڵبژاردن دوابخریت له‌به‌ر ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه (زیاتر له‌چوار حیزب)ن.
به‌ره‌ی یه‌كه‌م: تێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌یه بۆ كۆی ئه‌م پرسه‌و ده‌زانیت سه‌رجه‌م یاساكان باكگراوندی سیاسیان هه‌یه‌و یاسا دروستكراوی ده‌ستی خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌كانه بۆیه پێویست ناكات له یاسا بترسن و به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاریده‌هیینن. وه ده‌زانن چون سوود له‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ری به‌هیز هه‌یه له سه‌روی 40 بۆ 45 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنن و به‌مشێوه‌یه‌ش ته‌نها له‌گه‌ل یه‌ك بۆ دوو حیزبی كه‌مینه‌كان ئه‌توانێت حكومه‌تی تاك حزبی پێكبهێنێت و ورده ورده له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ببیێت به حیزبی قائیدو به حوكمی ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و حیزبه سیسته‌می بنه‌ماڵه‌ی په‌یره‌و ده‌كات، ئه‌توانیت له ئاینده‌دا سیسته‌می حوكمرانی ئه‌م ناوچه‌یه بگۆڕیت بۆ حوكمرانی پادشایه‌تی.
به‌ره‌ی دووه‌م: له زۆرینه‌ی حیزبه‌كان پێكدێت، وه‌كو چۆن یاسا به‌سه‌ر هاولاتی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌پێنریت، هه‌ر ئاوه‌ها یاسا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌سه‌پێنن و لێی ده‌ترسن و حیسابی ئایه‌تی قورئانی بۆ ئه‌كه‌ن، بێ ئاگان له‌وه‌ی كه یاسا دروستكراوی ده‌ستی خۆیانه‌و نازانن چۆن به‌كاریبهێنن، بۆیه ترسنۆكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا ده‌كه‌ن.
تۆماری ده‌نگده‌ران ته‌نها هۆكار نییه بۆ دروستبوونی ئه‌م دۆخه، به‌ڵكو ئه‌و ئازادییه‌ی كه له‌به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان پراكتیزه كراوه‌و ده‌كرێت رێگه‌ی داوه به دروستبوونی چه‌ندین حیزب و سه‌رهه‌ڵدانی ئینشیقاق و دابه‌شبوونی پێگه‌و هیز به‌سه‌ر چه‌ند حیزبیكدا، ئه‌م دابه‌شبوونه له به‌رامبه‌ریدا یه‌ك حیزبی به‌هیز هه‌یه له به‌شێكی تری كورردستان كه فه‌زای ئازادی له به‌شه‌كه‌ی ئه‌ودا زۆر به‌رته‌سكه.
پێشتر ته‌نها دوو حیزبی به‌هیز هه‌بوو هه‌ردووكیان رێگربوون له‌به‌رده‌م یه‌كتردا، بۆیه كه‌سیان نه‌یانئه‌توانی كوردستان به‌ره‌و تاكڕه‌وی به‌رن، به‌لام له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی حیزب و ده‌سه‌لات یه‌كیێی، پارتی توانی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا جێبه‌جیێ بكات و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئۆپۆزسیۆن و فره حزبی و ئازادی بوو كه یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌ركردو رێگه‌یدا به دروستبوونی له‌م ناوچه‌یه‌دا.
بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ی ئیستا‌و شكستهینان به سیسته‌می تاكره‌وی، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و حیزبانه‌ی كه د‌رك به‌م مه‌ترسیانه ده‌كه‌ن، به یه‌ك ده‌نگ داوا بكه‌ن ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه پشتی پێنه‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و گرنگ نییه ببیته هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌لكو گرنگ ئه‌وه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تۆماری ده‌نگده‌ران به چاودیری په‌رله‌مان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كان پاك و پوخت بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ببێته مه‌یدانی ركابه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی قه‌واره سیاسیه‌كان و ده‌نگده‌ر بتوانیێت نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ په‌رله‌مان و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌م هه‌رێمه‌دا په‌یڕه‌وبكرێت.
دریڤان عه‌بدولقادر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25