riklam

پێش هاتنی وه‌رزی پایز كۆتایی به‌ كڕێشی قژت بهێنه‌

ژنان‌ 04:23 PM - 2018-09-03
.

.

سه‌ره‌تای چونه‌ ناو وه‌رزی پایزو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو شتنی قژ به‌ ئاوی گه‌رم، هۆكارن بۆ دروستبوونی كڕێشی قژ، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر ئێستا پارێزگاری له‌ قژمان بكه‌ین.

‎كڕێشی قژ، پێكدێت له‌ چینێكی پوله‌كه‌یی كه‌ رێگه‌ره‌ له‌ هه‌ناسه‌دانی پێستی سه‌رو چالاكی سوڕی خوێن، هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ده‌ستدانی زیندوێتی و بریقه‌ی قژه‌.

‎پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ كۆتاییهێنان به‌ كڕێشی قژ:
* نیو كوپ سركه‌ی سێو
* نیو كوپ ئاوی شیله‌تێن

‎سركه‌ی سێو و ئاوه‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كرێت و ده‌درێت له‌ قژه‌كه‌، دواتر بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك مه‌ساجی پێستی سه‌ر ده‌كرێت و قژه‌كه‌ ده‌شۆرێت ته‌نها به‌ ئاو.

‎باشتروایه‌ پاش به‌كارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌ هه‌شت كاتژمێر دواتر شامپۆ به‌كاربهێنرێت بۆ شتنی قژ، تا سركه‌ی سێوه‌كه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریاو چینی كڕیشی پێستی سه‌ر.

‎پێویسته‌ ئه‌مكاره‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ دووباره‌بكرێته‌وه‌و حه‌مام زه‌یت و كرێم به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ سركه‌ی سێوه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونی قژ.

‎گیراوه‌ی لیمۆ و پیكینگ سوودا
* نیو كوپ ئاوی شیله‌تێن
* كه‌وچكێكی گه‌وره‌ پیكینگ سۆدا
* كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ
* زه‌یتی گوێزی هیندی

‎پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێت و پاشان ده‌درێت له‌ قژو مه‌ساجی پێده‌كرێت و به‌ ئاو ده‌شۆردرێت.

‎ده‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌و سیرۆم یان كرێمی شێداركردنه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ پیكینگ سوداكه‌ قژ وشكده‌كاته‌وه‌.

‎ده‌بێت رۆژانه‌ ئاوی پێویست بخورێته‌وه‌و دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بۆ شتنی قژ بۆ پاراستنی له‌ كڕێش.

PUKmedia  و: ژێنه‌ر محه‌مه‌د
س: سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket