riklam

توندكردنه‌وه‌و قه‌ڵه‌وكردنی رووخسار به‌بێ بۆتۆكس

ژنان‌ 04:18 PM - 2018-09-03
.

.

ئایا ده‌زانیت كه‌ره‌سته‌ سروشتییه‌كان ده‌توانن هه‌مان كاریگه‌ری بۆتۆكسیان هه‌بێت و هه‌ندێكجار زیاتریش؟ كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان له‌ چێشتخانه‌ی ماڵه‌كانماندا ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، ره‌نگه‌ هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی و سوودی هه‌بێت كه‌ پێویستمانه‌ بۆ رووخسارێكی پڕو توندتر. ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ركه‌وتنی چرچی پێشوه‌خت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ده‌رزی بۆتۆكس.

‎له‌ خواره‌وه‌ باسی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی خێراو ناوازه‌ ده‌كه‌ین به‌بێ به‌كارهێنانی بۆتۆكس بۆ توندكردنه‌وه‌ی ده‌موچاو.

‎گرنگترین پێكهێنه‌ره‌كان:
*دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ نیشاسته‌
*چاره‌كی كوپێك چای سه‌وزی شیله‌تێن

ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی:
یه‌كه‌مجار نیشاسته‌كه‌ بكه‌ره‌ ناو ده‌فرێكه‌وه‌، پاشان ئاوی چایه‌ سه‌وزه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ورده‌ ورده‌ تێده‌كه‌ین تا كرێمێكی تێكه‌ڵی گونجاومان ده‌ستده‌كه‌وێت، دواتر چینێك له‌ كرێمه‌كه‌ له‌سه‌ر پێستی رووخسارمان داده‌نێین بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر پاشان رووخسارمان ده‌شۆین به‌ ئاوی ساردو پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاو.

تێبینی: پێویسته‌ ئه‌مكاره‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا.

‎سووده‌كانی نیشاسته‌و چای سه‌وز:
‎وه‌ك ده‌زانین چای سه‌وز دژه‌ ئۆكسیده‌، كارده‌كات بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چرچولۆچی رووخسارو له‌ناوبردنی كونیله‌كانی پێست. ‎نیشاسته‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ تازه‌كردنه‌وه‌و لابردنی خانه‌ مردووه‌كانی سه‌ر پێست، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلاجین به‌ پێست ده‌به‌خشێت و پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی رووخسار ده‌كات به‌ گه‌نجی.

PUKmedia  و/ ژێنه‌ر محه‌مه‌د
س: سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket