riklam

ڤیدیۆی دوو مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

تەکنەلۆجیا 01:46 PM - 2018-09-03
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ڕه‌سمی ئاشكرای كرد كه‌ نوێترین مۆبایلیی له‌ كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له‌ 12-9-2018 ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆكان و وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌و مۆبایله‌ له‌ زیادبووندایه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند داهێنه‌رێكیش وێنه‌ی خه‌یاڵی ئه‌و مۆبایلایان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ری  9to5mac  ڤیدیۆیه‌كه‌ی دیزاینه‌رێكی كۆری بڵاو كردوه‌ته‌وه‌، له‌ ڤیدیۆكه‌دا مۆبایلی IPhone XS به‌ قه‌باره‌ی شاشه‌ی 5.8  و مۆبایلی  IPhone XS Plusبه‌ قه‌باره‌ی 6.5 ئینج  له‌ چه‌ند گۆشیه‌كی جیاوازه‌وه‌ نمایش ده‌كرێت.

به‌ وته‌ی ئه‌و دیزاینه‌ره‌، هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ كێشیان سوك ده‌بێت و هاوشێوه‌ی مۆبایلی X له‌ شوشه‌ دروستكراون.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ی تر، كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی IPhone XS ڕابگه‌یه‌نێت،ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ،كۆمپانیاكه‌ سه‌عاتی Apple Watch Series 4 به‌رهه‌مبهێنێت، هه‌روه‌ها مۆبایلێكیش به‌ قه‌باره‌ی 6.1 ئینج دروست بكات.

PUKmedi و/ گۆران قادر

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket