riklam

بەگوێی ئەردۆگانی نەكرد

بیروڕا 12:14 PM - 2018-09-03
.

.

مەریوان عەلی محەمەد

دەستبردنی رەجەب  تەیب ئەردۆگان بۆ گۆرینی سستمی حكومرانیی توركیا لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی , خودی خۆی وەك كەسایەتییەكی سیاسیی ئیسلامیی بەتایبەتی و پارتی دادو گەشەپێدانی بەگشتی بەرەو ئاقارێكدا برد كە تەنیا دوو چارەنوس لەودیو تونێلەوەكە چارەوێی بكات كە ئەوانیش بریتین لە سەركەوتنی یەكجارەكیی یاخود شكستی یەكجارەكیی لە حكومرانییدا,  رەوشەكەش لەسەرەتاوە بۆ ئەردۆگان لەو ماوەیەی كە بەسستمە نوێیەكە حكومرانیی دەكرد  تێبینیی نزیكبوونەوەی لەسەركەوتن نزیكتر بوو لە شكست , بەڵام پەلەكردنی لە گۆرینی كۆی ئەو بنەما تۆكمە نیزامە پەرلەمانییەی كە پەیرەویی عەلمانیی دەكرد لە وڵاتدا بۆ سستمێكی سەرۆكایەتیی پەیرەوەی سوڵتانیی نەك ئیسلامیی , هەم لەلایەك ئەو دەرفەتەی لەدەستدا كە حزبیًكی ئیسلامیی بەسەركەتوو ئەژماربكرێـت لە بازدان بەرسەر هەر جۆرە قەیرانێكدا  كە روبەروی توركیا ببێتەوە  هەم بەرەی نارازییە سیكۆلاییەكان و تارادەیەكیش نەتەوەپەرستەكانیشی بەهێزتركرد بۆ گەورەكردنی گومانی هاوڵاتیانی توركیا لە پێدانیی چارەنوس و ئایندەی گەلەكەیان بە كەسایەتییەكەی نێو حزبێكی ئیسلامیی.

هەڵبەتە ئەوەش شاراوەنییە كەپەلەكردنی ئەردۆگان بۆ گەیشتن بەمەرامە سیاسییەكەی سەبارەت بە جوانكردنی سیمای دەوڵەتداریی لە چوارچێوەی سستمی سەرۆكایەتی و چاندنی تۆوی لەبیركردنی كەمالیزم و سیكۆلاریی , لە غروری سیاسیەوە سەرچاوەی گرتووە و غرورییەكەشی هێندە پالنەروو پەلەی لێكرد كە كۆمەڵی هەنگاوی چەوت بنێ كە  لەوانە:_:_

 جگە لەوەی بەئاشكراو بەرشكاوی لە میانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا داوای لە حزبەكەی كرد هەموو كارێك بكەن بۆ ئەوەی هەدەپە نەتوانێ سەقفی لە10% ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی  نەگەنە پەرلەمان , لەدوای بردنەوەشی لە راپرسییەكەی لەسەر گۆرینی سستمی پەرلەمانیی بۆ سەرۆكایەتیی داوای كرد كورد بەشداری پێنەكرێ لەهیچ سكتەرێكی حكومەتدا كە لەكاتێكدا زۆرینەی كوردی چوار شاری توركیا دەنگیان لە بەرژەوەندی ئەرۆدوگاندا دا بۆ گۆرینی  سستمەكە.

وای دەزانی ئەوەی لەبەرامبەر گەلەكەیدا بۆ لواوە لە گرتن و دەركردن و نانبرین و گواستنەوەی زۆرملێ , لە سیاسەتی دەرەوەشدا بۆی دەلوێ كە غرورییەكەی وای لێكرد  یەك خوێندنەوەی هەبێ بەرامبەر كاردانەوەكانی دوو گەورە وڵاتی وەكو روسیا و ئەمریكا , روسیا پێشتر لەبەر هەندێ بەرژەوەندی خۆی بێدەنگیی لێكرد بەرامبەر خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی سەربازیان , بەڵام دۆناڵد ترامپ لەبەرامبەر ئازاد نەكردنی تەنیا یەك هاوڵاتی وڵاتەكەی  لە 30% نرخی لیرەی توركی هێنایە خوارەوە ئەویش بەگرتنەبەری هەنگاوێكی زۆر بچووك.

 بوتن كە سەرۆكی وڵاتێكی زلهێزە زۆر بە ووریاییەوە مامەلە لەگەڵ كاردانەوەكانی ئەمریكای دۆناڵد ترامپ دەكات , كەچی ئەردۆگان وەكو ئەوەی لە روسیا كاریگەر و زلهێزتر بێ , لەبەرامبەر بلۆككردنی پارەی دوو وەزیری توركیا لە ئەمریكا , ئەویش پارەی دوو وەزیری ئەمریكای لە توركیا بلۆككرد .
لەبەرامبەر ئازاد كردنی قەشە ئەمریكییەكە , ئەردۆگان داوای ئازادكردنی گویلەن دەكات.

بەڵام ئەوەی ئێستا لە سیاسەتی  ئەرۆدرگان بەدی دەكرێت بەتایبەتی لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەوڵاتەكەیدا  درككردنە لە هەندێك هەنگاوی هەڵەی حكومرانیی لە شێوازیی بەرێوەبردنیدا , مەسجەكەش لەوكاتەدا ئاراستەی كرا و بەعقڵانیی خوێندیەوە  كە لەسەردەمی كودەتاكەی ئەمدواییەی توركیادا ئەردۆگان لەرێی مۆبایلەوە توانی شەقام بجوڵێنێت و بەرەنگاری كودەتاچییەكان ببێتەوە, بەڵام ئەمجارە لە پرسی هاتنە خوارەوەی نرخی لیرەدا راستەوخۆ داوای لە گەلەكەی و سەرمایەدارانی وڵاتەكەی كرد , دۆلار و ئاڵتونەكانیان بفرۆشن و لیرە بكرن , كەچی گەلی توركیا پێچەوەنەی ئەو لیرە دەفرۆشن و دۆلار و ئاڵتۆن دەكرن, بۆیە دوای خوێندنەوەی ئەو مەسجە پێدەچێ ئەرۆدۆگان ئەگەر  بەناچاریی و شەرمیشەوە بێ ملی ئەو رێگایە بگرێ كە تیایدا نرخی لیرەی وڵاتەكەی  بەرزدەكاتەوە .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket