riklam

خولی شێوەکاری بۆ فێرخوزان ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 10:12 AM - 2018-09-03
.

.

لە نێو بەڕێوەبەرایه‌تی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور خولێک بۆ فێرخوازانی بواری شێوەکاری کرایەوە و ژمارەیەکی زۆری خانمان بەژداریان لەو خولەدا کردووە.

هودا ئەحمەد، یەکێکە لە بەژدارانی خولی شێوەکاری و بە PUKmedia ی ڕاگەیاند، حەز و خولیایەکی منداڵیم هەیە بۆ ئەم بوارە و لە پێناو زیاتر پەرەدان بەو حەز و خولیایە هەر بۆیە بەژداری ئەم خولەم کرد تا گەشەی زیاتر بدەم بە تواناکانم.

وتیشی، پێشتر پێشانگای تایبەت بە خۆميان کردوەتەوە و من ئەوکاتە لەسەر حەز و خولیا کارمکردووە بێ ئەوەی شارەزایم هەبێت لە شێوازی کاری شێوەکاری و یاسا و شێوازەکانی بەڵام لەم خولەدا بە شیوەی ئەکادیمی شێوەکاریان فێرکردین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تواناییەکی هونەریمان تیدا بووە بەڵام لەم خوولەوە توانیومانە برەوی پی بدەین و خۆمان بدۆزینەوە، پێشیوایە، کە ئەگەر حەز و خولیای کارێک لە خۆتدا نەبێت ئەوا ناتوانیت سەرکەوتوبیت لەو کارەدا.

231.jpg


هەڤاڵ عومەر، شێوەکار و مامۆستای خولەکە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند، ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژە خولی شێوەکاری لە بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەردەوامی هەیە و 10 ڕۆژێکی تریش بەردەوام دەبێت.

ئەو شێوەکارە وتیشی، ئیمە ڕازی نیین ئەمانەوییت زیاتر گرنگی برەوی پی بدەین لە قە زاکه دا لە ڕوی هونەرە وە گۆڕانکاری زیاتر بە خۆیە وە ببینیت .

1243.jpg


ئاماژەی بەوەشکرد، " جێی دەستخۆشییە کە ڕۆشنبیری هونەری شارەزوور زۆر هاوکارمان بووە بۆ پیداویستی فیرخوازانی خولەکە، وە بۆ دابینکردنی شوینەکە وە چونکە ئاشکرایە کتێبخانەی گشتی شارەزوور و بەشی وەرزش و لاوان و چەند گروپ و ڕێکخراوێک لە ناو ڕۆشنبیرین و وای کردووە شوێنەکە تەسکتربووەتەوە بەجۆرێک ئێستا لەسەدا 25 کەمتر هی ڕۆشنبیریە کە پێکهاتووە لە لە هۆڵی‌ چالاکی.

ئاشکراشیکرد، نەبونی شوێن وایکرد ئێمە لە ژوری بەڕێوبەری ڕۆشنبیری خولەکە بڵێینەوە کەگەرچی ئەوە بۆ شێوەکاریش نابێت بەڵام ئێمە هەوڵمانداوە لەگەڵ بەڕێوبەری ڕۆشنبیریدا بیگونجێنین بە ناچاری.

38.jpg


بەمۆ سەید ئەمین، بەڕیوبەری نوێی  ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بە PUKmedia ی ڕاگەیاند، سالانە هەڵدەستین بە کردنەوەی خول وە لە ناویشی زیاتر خولی شیوەکاری ئە مساڵ جیاواز تر لە سالانی تر بۆ فیرخوازانی ئە م بوارە شوینی باش و پیداویستی بۆ خولەکە دابین کراوە ئەوانەی کە بەژدار ئەبن وەک شیوەکاریک بڕوانامەیان پی ئەدریت وە بڕوانامەکانیان لە کۆتاییدا باشنمایش کردنی بەرهەمەکانیان بە شیوازی لە سەر لەوحە یان کا غەز نمایش دەکریت.

وتیشی، باشان بروانامەیان پی ئەدریت کەم کردنەوەی خولەکە ئەگەڕیتەوە بۆ لایەنی‌ ڕۆشنبیریکەم تەرخەم بووە بۆ کردنە وە ی ئە م جۆرە خولانە مامۆستایی خۆبە خش زۆر ن وە فیرخوازیکی زۆریش هە یە حە زیان بە کارە کە هە یە بە ڵام ئە بیت ئیشی دام و  دە زگا ڕۆشنبیرییە کانە لە ناو بینای ڕۆشنبیری دە رفە ت بگونجینن بۆ فیرخوازانی ئە م بوارە.



PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان /شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket