riklam

سوید.. ساڵیادی فه‌مانده‌ی لیوا نازم كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 08:46 AM - 2018-09-03
.

.

له‌ سوید ساڵیادی فه‌مانده‌ی لیوا نازم كه‌ركوكی له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی 2-9-2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی سویدو هاوكاری نوینه‌ری یه‌كێتی و ڕێكراوی دیموكراتی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و ئاماده‌یی لێپرسراوی كۆمیته‌ی نه‌رویج مه‌راسیمی ساڵ یادی یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی لیوای گه‌رمه‌سێرو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نازم كه‌ركوكی له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌رسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ ساڵح قه‌یتوولی لێپرسراوی كۆمیته‌ی سویدو هه‌ندرێن باوه‌نوری لێپرسراوی كۆمیته‌ی نه‌رویج له‌ وتاری كۆمیته‌دا تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌شێك له‌ قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌پساوه‌ی زیاتر له‌ ٤٠ ساڵی ئه‌و فه‌رمانده‌ نه‌مره‌ هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ڵاح جه‌لیله‌یی وه‌ك هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو هه‌ردوو په‌رله‌مانكاری سۆشیال دیموكراتی سوید لاوێن ڕێدارو سه‌ركان كوێسه‌ به‌ وتار به‌شدارییان كردو باسی گه‌وره‌یی و له‌ خۆبوردووی نازمیان كرد كه‌ وه‌ك مرۆڤێكی بێ وێنه‌ی نمونه‌یی هه‌روه‌كو چۆن هه‌موو ژیانی ته‌رخان كردبوو بۆ پارێزگاری له‌ كوردستان له‌سه‌ره‌ مه‌رگیش به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و چاوه‌ جوانه‌كانی به‌خشی به‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ پێویستییان پێیه‌تی.

هه‌ر له‌كۆڕه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ ئارام وه‌ك هاوڕێ و فازڵ كه‌ركوكی و لانیا خانی كچی به‌ چه‌ند وته‌و په‌خشانێك به‌شدارییان كردو هه‌رورها بروسكه‌و نامه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌مه‌دكه‌ركوكی لێپرسراوی كۆمیته‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان عه‌مید شێرزاد موه‌فه‌ری و ئارام قزله‌ری و كه‌مال كۆڵنه‌ده‌ر خوێندرایه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا كۆسره‌ت كۆڕه‌ تاقانه‌ی نازم كه‌ركوكی دوا وته‌و سوپاس و پێزانینی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یانی  گه‌یانده‌ ئاماده‌بووان به‌ بۆنه‌ی ئه‌مه‌ك و به‌شدارییان له‌ كۆڕی ماته‌مینی نازمی نه‌مرو به‌وشێوه‌یه‌ كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید/ سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket