سلێمانی.. مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی یه‌كه‌مین ژنه نوسه‌ری كورده
ئەدەب وهونەر 09:02 PM - 2018-09-02.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2-9-2018 له شاری سلێمانی پانێلێكی زانستی له‌سه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تی مه‌ستوره خانی ئه‌رده‌ڵانی به‌ڕێوه‌چوو، كه ئاماژه به‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ژیان و به‌رهه‌م و تواناكنی ئه‌و خانمه كورده كرا.
ئینستوتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه به هاوبه‌شی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی ، له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری زانكۆی سلێمانی پانێلێكی زانستی بۆ هه‌ریه‌كه له ( پ.ی. د. ئارام علی، پ.ی.د. مه‌هابد كامیل، پ.ی. د. پشكۆ حه‌مه تاهیر) ڕێكخست، كه پانێڵسته‌كان ئاماژه‌یان به ژیان و زمانی شیعری و بواره‌كانی نوسینی مه‌ستوره خانم كرد.
سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌كانی پانێڵه‌كه،د.ئارام علی یه‌كێك له به‌شداربوانی پانێڵسته‌كه بۆ PUKmedia وتی: ئینستوتی نارین و كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی، پانێڵێكیان ڕیچكخستووه، مه‌ستوره خانم ( شه‌ره‌فخانمی كوردستانی)، مێژوو نوس، شاعیر نوسه‌ر بووه، نزیكه‌ی 200 ساڵێك پێش ئێستا له سنه پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان ژیاوه، ژنی یه‌كێك له میره‌كانی ئه‌رده‌ڵان بووه و كه‌سێكی زۆر به توانا بووه، چونكه تا ئه‌و كاته له هه‌موو ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به دانپیادانانی كوردناسانی بیانی به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا، مێژوو نوسێكی وه‌ها به توانا له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا بوونی نه‌بووه .
سه‌باره‌ت به توانای زانستی د. ئارام عه‌لی وتی: له‌وه مه‌ستووره خانم له زانسته‌كانی ( فیقه و شه‌رع و زانسته ئیسلامیه‌كاندا ) شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بووه، كتێبێكی هه‌یه له‌سه‌ر شه‌ریعه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاعیرانی كورد كه چاپ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها شعری به زمانی فارسی و زاراوه‌ی هه‌ورامی هه‌یه، مه‌ستووره خانم هاوچه‌رخی نالی و مه‌وله‌وی بووه، هه‌تا نالی شعرێكی بۆ نوسیوه، و اعترافی به شاعیری بوونی مه‌ستوره‌دا ناوه.
ده‌رباره‌ی دواین وێستگه‌ی ژیان و كتێبی مێژوویی، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ وتی: دوای ئه‌وه‌ی قاجه‌ریه‌كان له ڕێگه‌ی ژن و ژنخوازیه‌وه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا، خه‌سره‌و خانی ناكام كه مێردی مه‌ستوره بووه،ژنێكی تریشی هه‌یه كه كچی فه‌د علی شای ئێران ده‌بێت،ورده ورده قه‌جاریه‌كان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و كاتێك خه‌سره‌و ده‌مرێت، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی زیاد بكه‌ن، بۆیه مه‌ستوره خانم ناچار ده‌بێت بێته شاری سلێمانی، ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ نوسینه‌وه‌ی میچژووی ئه‌رده‌ڵانیه‌كان ده‌بێت به ناوی( مێژووی ئه‌رده‌ڵان) بووه،بۆی ته‌واو ناكرێت و له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات و گۆڕه‌كه‌شی له گردی سه‌یوانه.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01