riklam

رێزان شێخ دلێر: پۆستی باڵا بدرێته‌ ژنان

ژنان‌ 07:42 PM - 2018-09-02
.

.

ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داواده‌كات له‌ حكومه‌تی نوێی عیراقدا رۆڵی ژنان له‌ به‌رچاو بگیرێت و یه‌كێك له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌ت به‌ژن بدرێت.

رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 2-9-2018، به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: رێژه‌ی ژن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 25%ه‌ كه‌ ئه‌مه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌، وتیشی: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عیراق كاری جددی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق پۆستێكی باڵا بدرێت به‌ ژن.

راشیگه‌یاند: رۆڵدان به‌ ژن له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا له‌ عیراق زۆر گرنگه‌و پێویستیشه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاكان له‌ وڵاتدا پۆستێكی باڵا به‌ ژن بدرێت جا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت یان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر پۆستێكی باڵا به‌ ژنان بدرێت ئه‌توانین بڵێین عیراق له‌ ناوچه‌كه‌دا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێت كه‌ ژن تێیدا پۆستی باڵای پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌ ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كان بۆ عیراقی نوێ. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket