riklam

توركیا باج له‌سه‌ر دراوی بیانی زیاد ده‌كات

ئابوری 04:57 PM - 2018-09-02
.

.

بانكی ناوه‌ندی توركیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ھای دراوی نیشتمانی، باج له‌سه‌ر لیره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر دراوی بیانی زیاد ده‌كات.

بانكی ناوه‌ندیی توركیا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر لیره‌ی توركی، كه‌ له‌ناو بانكه‌كاندا دانراون، له‌گه‌ڵ زیادكردنی باجی سه‌ر دراوی بیانی له‌بانكه‌كاندا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ھه‌وڵێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ھێز بۆ لیره‌ی توركی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ھاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، باج له‌سه‌ر دراوی بیانی به‌رێژه‌ی له‌ 18% بۆ  له‌ 20% زیاد ده‌كرێت و دراوی لیره‌ش باجه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی له‌ 5.1% كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌، لیره‌ی توركیا نزیكه‌ی له‌ 40 %ی به‌ھاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و ئاستی پێوانه‌یی ھه‌ڵاوسانیش تۆماركراوه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ له‌ 16% .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket