riklam

هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد

هەمەرەنگ 04:56 PM - 2018-09-02
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-9-2018 بۆ یه‌كه‌مجار نمایشی جلوبه‌رگ له‌شێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ناوی (Kurdistan Fashion Week) له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌نمایشكردنی كاره‌كانی كرد.

مه‌به‌ست له‌پرۆژه‌كه‌ نمایشكردنی جلوبه‌رگی كوردستانه‌ به‌جیهان و خسته‌ڕووی ئه‌و راستییه‌ی كه‌ ژنانی كوردیش توانایان وه‌كو ژنانی هه‌موو جیهانه‌.
بڕیاره‌ 2 تا 4-9-2018 بخایه‌نێت، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان ده‌توانن بلیت بكڕن و له‌نزیكه‌وه‌ بینه‌ری نمایشه‌كان بن.

جێی ئاماژه‌یه‌، نزیكه‌ی 35 دیزاینه‌ر به‌شداری (Kurdistan Fashion Week) ی كردوه‌ كه‌ به‌شی زۆری دیزاینه‌ره‌كان كوردن.


PUKmedia / Kurdistan Fashion Week

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket