riklam

ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان

جینۆساید‌‌ 04:25 PM - 2018-09-02
.

.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان داوا له‌ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌ سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردوه‌، له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا مینحه‌كانیان ده‌بڕدرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌ ئه‌مڕۆ 2-9-2018، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوا له‌ وارسی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌تریان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه‌و باركۆی بایۆمه‌تریان نییه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانه‌وه‌ بكه‌ن له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك)، بۆ خۆتۆماركردن و دروستكردنی باركۆدی بایۆمه‌تری، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا خۆیان تۆمارنه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌ی بایۆمه‌تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رناگرێت، دواجار مینحه‌كانیان ده‌بڕدرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان  

4578757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket