چه‌ند رێنمایه‌ك بۆ ئه‌و خانمانه‌ی پێستیان چه‌وره
ژنان 03:36 PM - 2018-09-02.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی پێستێكی چه‌ورن، به‌درێژای رۆژ روبه‌ڕوی جێگیر نه‌بونی ماكیاژ ئه‌بنه‌وه له‌سه‌ر پێستیان به‌هۆی ده‌ردانی چه‌وری و ئاره‌ق كردنه‌وه وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ به‌جێده‌هێڵێت، له‌سه‌ر پێست و هه‌تا هه‌ندێكجار بریقه‌و له‌ماعێكی یه‌كجار زۆر به‌پێست ده‌به‌خشێت و ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ماكیاژ داده‌نرێت لای خانمان.
زۆر جار پرسیار ده‌كرێت چاره‌سه‌ر چیه بۆ جوانی هێشتنه‌وه‌ی ماكیاژ به‌پێستی چه‌وره‌وه؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه به‌م ڕێگایانه.
1-ئاماده‌كردنی پێست
پێش ده‌ستپێكردن به ماكیاژ پێویسته دڵنیابیته‌وه له‌پاكو خاوێنی پێست و ئاماده‌ی بكه‌یت بۆ ئه‌نجامدانی جوانكاری له‌ڕێگه‌ی
-شتنی پێست
شتن و پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌پێستی چه‌ور و مه‌ساجكردنی ده‌موچاوت به‌شێوه‌یه‌ك چه‌وری و ده‌ردراوه‌كانی كونیله‌كانی پیست ده‌ربهێنێت.
-تۆنۆرtoner
شتنی ده‌موچاو به‌باشی به‌س نیه بۆ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی كه پێست ئاماده‌یه بۆ پێشوازی كردن له ماكیاژ، به‌ڵكو پێویستمان به به‌كارهێنانی تۆنه‌ره له‌ڕێگه‌ی ته‌ڕكردنی پارچه‌یه‌ك لۆكه به تۆنه‌روپاككردنه‌وه‌ی پێستی روخسار بۆ دڵنیابون له‌پاككردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست له‌چه‌وری.
باشتر وایه تۆنه‌ری به‌كار هاتوو هیچ جۆره كهولێكی تێدا نه‌بێت و له رۆژێكدا ته‌نها یه‌كجار به‌كاربهێت.
ئه‌گه‌ر تۆنۆر به‌رده‌ست نه‌بو ئه‌وا ده‌توانرێت گیراوه‌ی ئاوی گوڵ به‌كاربێت.
پێویسته دوركه‌وینه‌وه له‌چه‌ند جارێك پاككردنه‌وه‌ی روخسار له ڕۆژێكداو شتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێستی چه‌ور.
پێویسته پێستی چه‌ور به‌یانیان جارێك و ئێواران جارێك بشۆرێت.
به‌كارهێنانی كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌پێستی چه‌ور.
2- به‌كارهێنانی ماكیاژ
پێش به‌كارهێنانی ماكیاژ ڕاسته‌وخۆ پێویسته پرایمه‌ر به‌كاربهێنرێت بۆ داپۆشینی په‌ڵه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا‌و سوربونه‌وه‌ی پێست و جێگیركردنی ماكیاژ له‌سه‌ر پێست.
(Matte) باشترین جۆری پرایمه‌ره كه به‌شێوه‌یه‌كی وشك ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پێست و هیچ جۆره زه‌یتێكی تێدانیه.
كرێمی ماكیاژ نابێت دوای به‌كارهێنانی خاڵی ڕه‌ش به‌جێبهێڵێت و پێویسته تایبه‌ت بێت به‌پێستی چه‌ورو خاڵی بێت له‌جۆره‌كانی زه‌یت.
به‌كارهێنانی ماكیاژ له كاتێكی دیاریكراو یان بۆنه‌یه‌كی ره‌سمی گرنگ وه‌ك ئاهه‌نگی ده‌رچون یان ئاهه‌نگی نیشانه‌كردن و هاوسه‌رگیری ده‌توانرێت چینێك كرێمی ئه‌ساس (فاونده‌یشن)ی تایبه‌ت به پێستی چه‌ور به‌كاربهێت كه به شێوه‌یه‌كی وشك خۆی بنوێنێت و هیچ جۆره زه‌یتێكی تێدا نه‌بێت.
PUKmedia سیدتی نێت / و.. ژینه‌ر محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25