قه‌ده‌ری كۆمه‌ڵگه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه
بیروڕا 02:44 PM - 2018-09-02.
(2)
بۆچی كورد ته‌نها باس له ماده‌ی 140 ده‌كات؟
زۆرن ئه‌و ماددانه‌ی له ده‌ستووری عیراقدا هه‌ن و په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌یه و گرنگن بۆی، كه‌چی كورد ته‌نها باس له ماده‌ی 140 ده‌كات. راسته ماده‌ی (140) تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و چاره‌نووسی به‌شێكی خاك و خه‌ڵكی كوردستان به‌و ماده‌یه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌مه وامان لێ بكات ماده‌كانی تر به كه‌م بگرین و نه‌یكه‌ین به بنه‌مای كار له‌سه‌ركردن.
قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس
ماده‌ی (7): به روونی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ژیاندنه‌وه‌ی حزبی به‌عس به ناوی خۆی یان به هه‌ر ناوێكی تر قبووڵ كرا‌و نییه و ره‌تكراوه‌ته‌وه. وای وه‌سف كردووه كه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی فره‌یی سیاسی. ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد گرنگی خۆی هه‌یه. ده‌شێ هه‌ر هێز و كیانێكی سیاسی ره‌فتار و گفتاری به‌عس ئاسای هه‌بێ، ئه‌م ماده ده‌ستوورییه‌ی له به‌رامبه‌ردا به‌كاربهێنین و له‌م رێگایه‌وه به‌ربگرین له دروستبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به‌عسی رووخا‌و.
ته‌نها ئه‌وه‌نده نا، به‌ڵكو ده‌كرێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كار بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین هه‌موو زیانه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ره‌فتار و گفتارانه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه، داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان بكه‌ین. پێویسته به بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆره‌وه دیوه مه‌عنه‌وه‌یه‌كه له به‌رچاو بگرین. كه‌سایه‌تی تاكی كورد ساڵه‌های ساڵ تێك شكێندراوه، وای لێكراوه بڕوای به‌خۆی و به تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌بێ، یان لاواز بێ. هه‌روه‌كو له وتاری پێشوومدا ئاماژه‌م پێكردبوو كاتێ په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌ماندا به زمانی كوردی قسه ناكه‌ن، ئه‌وه له‌خۆ به‌كه‌م زانینه‌وه‌یه، ئه‌م خۆ به‌كه‌م زانینه‌ش سه‌ره‌نجامی ئه‌و تێكشانه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كورده كه ده‌یان ساڵ كاری له‌سه‌ر كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه.
ئێستا ئه‌ركی ئێمه‌یه جارێكی تر ئه‌و كه‌سایه‌تییه تێك شكاوه بنیاد بنێینه‌وه. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه مه‌عنه‌وییه‌كان به‌شێك ده‌بێ له كاره‌كانی ئه‌م بنیادنانه‌وه‌یه‌ی كه‌سایه‌تی كوردیدا.
ئه‌و ماده ده‌ستوورییه(واته ماده‌ی 7) هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه هیچ لایه‌نێك بۆی نییه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی ئه‌تنیك، ئایین، ئایینزا، نه‌ژاد، ره‌گه‌ز، ره‌نگ، شێوه و رووخسار، یان ئینتیمای سیاسی و فكری، هیچ كه‌س كه‌سێكی تر ره‌تبكاته‌وه.
ئه‌م كرۆكه گرنگی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م گرنگییه به‌رجه‌سته و به‌رقه‌رار نه‌بووه و ئه‌و ماده‌یه تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. بارگاویكردنی شۆڤینیه‌تی ئه‌تنیكی و ئاینزایی به به‌رفراوانی هه‌یه. به جێی ئه‌وه‌ی ئینتیمای هاونیشتیمانی دروست بكرێ، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هۆش و هه‌ستی هاومه‌زهه‌بی ده‌كرێت.
دروستكردنی ئینتیمای هاونیشتیمانی، زه‌مینه‌ی ده‌وێ كه تائێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه نییه. نیشتیمانێك خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا دابین نه‌كرابێ، خه‌ڵكه‌كه‌ی ماڵ و حاڵێكیان نه‌بێ، ئه‌و خه‌ڵكه ئینتیمای بۆ ئه‌و نیشتیمانه نابێ، یان كرچ و كاڵ ده‌بێ. له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا (به‌عس) هه‌م به مانای جه‌ماوه‌ری و هه‌م له هوتافه‌كاندا ئاماده‌ییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌بوو. له رۆژگاری حكومڕانی به‌عسدا خه‌ڵك كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاو و كاره‌با و كاری نه‌بوو، به‌ڵام كه له‌م رۆژگاره‌دا خه‌ڵك هه‌موو ئه‌م كێشانه و كێشه‌ی تریشی هه‌یه. ئه‌و دیموكراسییه‌ته‌ی كه پێویسته هه‌بێ، نییه. ئه‌و سیستمه‌ی كه پێویسته كۆمه‌ڵگه رێكبخات و به‌ڕێوه‌ی ببات نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌یسه‌لماندووه كه باشتره له‌وه‌ی رۆژگاری پێشوو. كه نه‌شیتوانی ئه‌وه بۆ خه‌ڵك بكات، ئیتر خه‌ڵك هه‌زار ره‌حمه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رابردوو ده‌نێرێ و هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه ئاوات به رۆژگاری پێشوو بخوازێت و ئینتیمای بۆ ئه‌و نیشتیمانه نه‌بێت.
له راستیدا كاتێك كه (سك) به تاڵ بوو، (سه‌ر) گڕده‌گرێ. كاتێك ماڵه‌كان تاریك بوون نیشتیمانیش تاریكه. كورد له مێژه وتوویه‌تی:» كاسه‌ی پڕ ئاشتیی ماڵه.» ئه‌م قسه‌یه بۆ نیشتیمانیش هه‌مان واتای هه‌یه.
دروستبوونی تیرۆر و تووندڕه‌وی سێ قۆناغی هه‌یه
له هه‌مان ماده و له خاڵی دووه‌مدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته قه‌ڵاچۆی تیرۆر و ئه‌و زه‌مینه و هۆكارانه بكات كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی تیرۆر.
ئێستا و ماوه‌یه‌كه توندڕه‌ویی ئایینی و تائیفی له ژێر ناوی جیاجیا ده‌ستی پێكردووه، ته‌كفیرییه‌كان و سه‌له‌فییه‌تی تووندڕه‌و له‌وانه‌ن كه زۆر مه‌ترسیدارن له كۆمه‌ڵگه‌دا. دروستبوونی تیرۆر و توندڕه‌ویی سێ قۆناغی هه‌یه، سه‌ره‌تا (بانگخوازی) و پاشان (ته‌دریس) و دوای ئه‌وه (جیهاد) ده‌ست پێ ده‌كات. گرنگه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا پێش به‌م قۆناغانه‌ی دروستبوونی تیرۆر بگیرێت.
حزب و ره‌وته ئیسلامییه جیاجیاكان له چوارچێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێست و رای روون و ئاشكرایان هه‌بێ له‌م باره‌یه‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵوێستی خۆیان راناگه‌یه‌نن؟ كاتێ ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی ئیسلامی له عیراقدا ده‌كوژرێت نا‌وێرن بڵێن (شه‌هید)، به‌ڵام كه توندڕه‌وێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێره له شوێنێكی تر ده‌كوژرێت، بوێریی ئه‌وه به‌خۆیان ده‌ده‌ن وه‌كو (شه‌هید) ناوی بهێنن. ئایا ئه‌م ناساندن و ناوبردنه به واتای پشتگیریكردن نایه‌ت له توندڕه‌ویی و به راستزانینی بیروڕاكانی ئه‌و جووڵانه‌وه ئیسلامیانه‌ی كه له ژێر ناوی (جیهاد) كاری تیرۆر و توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ن؟
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكرێت
له راستیدا ده‌ستوور هیچ كه‌لێن و درزێكی تێدا نییه بۆ دروستبوونی زه‌مینه‌ی توندوتیژیی و توندڕه‌وی ئیسلامی و تائیفی و هیچ جۆره توندوتیژییه‌ك، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ده‌ستووره‌كه جێبه‌جێ ناكرێت. خۆی عه‌قڵیه‌تی توندوتیژیی هه‌یه و یه‌كتر ره‌تكردنه‌وه له عیراقدا مێژووییه‌كی درێژی هه‌یه، ئه‌م ده‌ستووره‌ش بۆ ئه‌وه دانراوه قه‌ڵاچۆی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته بكات.
له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ هێزێكی لیبرالیمان نییه
مه‌یدانی كۆمه‌ڵگه تا راده‌یه‌كی زۆر له به‌رده‌م جووڵانه‌وه ئیسلامییه‌كاندا جێهێڵدراوه و ئه‌وان چۆنیان ویستبێ وا كاریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه كردووه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ هێزێكی لیبرالیمان نییه كه كار بۆ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی ببینێ و پێش به فكری توندڕه‌ویی ئیسلامی بگرێ له كۆمه‌ڵگه‌دا. یه‌كێتی و پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستین و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێكی كه‌می بنه‌ما دیموكراسییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا جێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام لێی نازانن.
ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی وه‌كو كاردانه‌وه دروست بووه، سه‌ره‌نجامی ئه‌وه بووه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی كورد هه‌بووه‌و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هاتووه پێداگیریی له‌سه‌ر بوونی كورد كردووه. مارشی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌سمیی كوردستان «ئه‌ی ره‌قیب»ـه، له مارشه‌كه‌دا ده‌وترێ: « كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه، كورد زیندووه.» واتا ئامانجی بزووتنه‌وه‌كه سه‌لماندنی هه‌بوونی كورد بووه. نه‌ك شتێكی تر. ئه‌مه ته‌نها له كوردستانی عیراق نا، له به‌شه‌كانی تری كوردستانیشدا بزووتنه‌وه‌ی كوردی بزووتنه‌وه‌یه‌كی په‌رچه‌كرداره به‌رامبه‌ر به كرداری شۆڤینیستانه‌ی گه‌لانی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر كوردستاندا.
هیچ یه‌كێك له هێزه‌كان هێزی دیموكراسی نین كه دیموكراسیی و لیبرالییزم بنه‌مای دامه‌زراندنیان بووبێت. به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی خواسته ناسیۆنالیستییه‌كاندا هه‌ندێ خواستی دیموكراسی جێگای بۆ كراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا تێپه‌ڕی، پێویسته فۆڕمی ناسیۆنالیستییانه‌ی حزبه‌كان بگۆڕێ به فۆڕمی دیموكراسییانه و ناسیۆنالیستی له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیدا جێگای بۆ بكرێته‌وه، نه‌ك دیموكراسی له چوارچێوه‌ی ناسیۆنالیستیدا. به‌ڵام لێناگه‌ڕێن. ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دروست ده‌كرێن، جارێك له‌م سنوور و جارێك له‌و سنوور، هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه گه‌شه‌كردن به‌خۆوه نه‌بینێ و نه‌توانێ بچێته پێشه‌وه. نایانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان مۆدێڵێكی باشتر پێشكه‌ش بكات. هه‌ندێك لایه‌ن نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستاندا مه‌سیحییه‌كان، ئێزدیه‌كان، توركمانه‌كان و كلدو ئاشوور پێگه و پایه‌ی خۆیان هه‌یه. لایه‌ن هه‌یه ده‌خوازێ ئێره هه‌میشه مه‌یدانی شه‌ڕو توندڕه‌ویی و مافخۆری بێ، تا بۆشی بكرێ له‌م پێناوه‌دا كاری خۆی ده‌كات.
غیابی بیری لیبرالی و زه‌مینه‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامی
غیابی بیری لیبرالی و داخراویی كۆمه‌ڵگه وا ده‌كات زه‌مینه بۆ توندڕه‌وی ئیسلامی له باربێ كه به ئاسانی له كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه بكه‌ن وه‌ك ئێستا كه هه‌یه. ئێستا هه‌ست ده‌كرێ به نه‌ریتبوونی شێوه‌و سێمبوله‌كانی ئیسلامی هه‌یه. ئه‌وان به‌ناو و بیانووی پاراستنی داب و نه‌ریتی كورده‌وارییه‌وه دژایه‌تی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، كه له راستیدا راستگۆ نین و خه‌می ئه‌وان پاراستنی دابی كورده‌واری نییه، چونكه هه‌ر ئه‌وان جله عه‌ره‌بیه‌كانیان به ناوی جلی ئیسلامییه‌وه هێنایه كوردستان و وه‌كو نه‌ریت له‌ناو خه‌ڵكدا جێگایان بۆ كرده‌وه.
ئه‌م كاره په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی كه‌لتوریشه‌وه هه‌یه. هه‌ر یه‌كێك له‌و لایه‌نه ئیسلامییانه‌ی هه‌ن سه‌ربه هێڵێكی ئیسلامین له ده‌ره‌وه‌و كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئه‌و هێڵه ئیسلامییه ده‌كه‌ن له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28