riklam

مەسلەكی

بیروڕا 12:10 PM - 2018-09-02
.

.

باسی سزادانی فالح فەیازە بە بیانووی مەسلەكییەوە. بە بیانووی ئەوەی فەیاز لەجیاتی ئەوەی خەریكی كاروباری دامودەزگای ئەمنی وەتەنی و سەرپەرشتیارێتی حەشدی شەعبـی بێت، خەریكی كەینوبەینی پێكهێنانی حكومەتە.

ئەم واقیعە لاساری فەیازیان نەسەلماند، بەڵكو تەماعی بێسنووری سەرۆك وەزیرانی ئێستا و سنوورداری بیركردنەوەشی دەرخست. تەماعەكە ئەوەیە پێی خۆشنییە كەس ركابەری بكات لە پۆست و پایە، سنوورداری ئەندێشەی سیاسیشی ئەوەیە پێی سەیرە فەرمانبەرێكی خۆی تەماعی لە پۆستەكەی بێت.

هەموو دونیا گوێی لە ناوی فەیاز بوو، یار و نەیاریش زانییان كابرا رەنگە ببێتە پاڵێوراوی سازانی هەموو لایەنەكانی شیعە. كەمپینی عەبادی وەك فەرمانبەری بێ رۆح و گیان سزای دەدا و بیانووی ئیداری و مەسلەكی بۆ دادەتاشێ.

ئەگەر فەیاز پارە بداتە كەمپینیش، كەمپینی ئاوای دەست ناكەوێت كە عەبادی بۆی كردووە. كەمپینی وا باشی دوو سەرەیە: فەیاز فەرمانبەرێكی وا بە سەبر و بە تەحەمولە كە بەرگەی گوشاری سەیر و سەمەرەی سەرۆك وەزیران دەگرێت. كەواتە حەوت پەراسووی بۆ ئیدارەدانی دەوڵەت هەیە.

لە سەرێكی تریشەوە عەبادی وابێت كە كینەبەرێتی لەگەڵ فەرمانبەری خۆی بكات، كەوابێ هی ئەوە نییە سەری دەوڵەتی پێبسپێری تا سەری نەبڕێ، وەكو چەندێكە وایكردووە. عەبادی بەو بڕیارە مەسلەكییەی دەریكردووە، سەلماندی ئیدارەی دەوڵەت زۆر لە حاسیبە و كیتابوناو كیتابوكم فراوانترە، بەو وێستگەیەش زانرا هەر ئەوەندەی لێ دەزانێت.

PUKmedia كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket