riklam

یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بادینان له‌دهۆك به‌ڕێوه‌چوو

جینۆساید‌‌ 10:01 AM - 2018-09-02
.

.

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 1-9-2018 له‌ قه‌ڵای نزاركی له‌شاری دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌په‌رله‌مانتاران و لێپرسراوانی سیاسی و حكومی و حزبی و نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ مه‌راسمێكی پڕشكۆدا ڕێوڕه‌سمی یادی 30 ساڵی ئه‌نفالی ده‌ڤه‌ری بادینان و به‌خاكسپاردنی ڕۆفاتی 13 شه‌هیدی ئه‌نفال كه‌ له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرابوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو. 

سه‌ره‌تای ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایاتێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و پاشان ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌ بێده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدان.

 دواترتاجه‌ گوڵینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌زیری شه‌هیدان و په‌رله‌مان ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان داندرا.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان مه‌حمود حاجی ساڵح وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتارێكی پێشكه‌شكرد:په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال له‌ 23٢٣ی شوباتی 1988ه‌وه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ش مانگ و به‌ هه‌شت قۆناغ هه‌موو ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان و حه‌وزی زێی بچوك، بالیسان و خۆشناوه‌تی كرده‌ ئامانج و سه‌ره‌ڕای خاپووركردن و سوتاندنی هه‌موو ئاواییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌، هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نیش كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان ژن و منداڵ و پیر بوون ده‌ستبه‌سه‌ركران و پاشان به‌شی هه‌ره‌ زۆریان بێ سه‌روشوێن كران.

مه‌حمود حاجی ساڵح وتیشی: به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عس كه‌ پاشان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، سنووری شاڵاوی ئه‌نفالی بادینان سنوورێكی فراوان و ئه‌و هێزانه‌ی بۆ گرتنی ناوچه‌كه‌ دانرابوو هێزێكی یه‌كجار گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح بوو. سنووری عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفالی بادینان له‌ باكووری رۆژئاواوه‌ له‌ زاخۆ هه‌تا ئامێدی درێژ ببۆوه‌، له‌ باشوره‌وه‌ شێخان و له‌ رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ ئاكرێی ده‌گرته‌وه‌. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ش هێزه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی پێنج و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قه‌كانی سێ و شه‌ش ‌و حه‌وت له‌ ناوچه‌ی فاو و باشوری عیراقه‌وه‌ به‌ هه‌موو فیرقه‌كانیانه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ شاڵاوه‌كه‌دا.

له‌ درێژه‌‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: له‌ دوا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تمان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 132ی ده‌ستوری عیراق كه‌ زامنی چاودێریكردن و پێدانی منحه‌ و ئیمتیازاتی شایسته‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسییه‌ و هه‌وڵه‌كانمان خه‌ریكه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بێت.

پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نیجیرفان بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی ئه‌نفالكردنی  ده‌ڤه‌ری بادینان و وتی:
له‌و قوناخه‌دا 620 گوند وێران كران25000  ماڵبات ده‌ربه‌ده‌ر بوون و هه‌زاران كه‌س گوسترانه‌وه‌ بۆ ئۆردۆگاكانی سنووری هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌ جوامێری خه‌ڵكی هه‌ولێر و به‌حركه‌ كرد كه‌ به‌هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوی بادینان هاتن.

سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی: یادی ئه‌مڕۆمان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئاشتی جیهانی و په‌یاممان ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ چونكه‌ هیج كات هیج هێزێك ناتوانێ  ئێمه‌ و ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان لێك جیا بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك داوای له‌ حكومه‌تی ئیتیحادی كرد داخوازی و مافه‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدان كه‌ خۆی له‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 132 ی ده‌ستور ده‌بینێته‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات.

له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا ته‌كیدی له‌ گرنكی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد بو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كرده‌وه‌.

دواتر روفاتی 13 ئه‌نفالكراوی بادینان له‌ نزیك قه‌ڵاكه‌ نێژرا كه‌ كاتی خۆی له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی شاخكی دۆزرابونه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket