با كه‌ركوك به مزایده نه‌كرێت
بیروڕا 02:23 PM - 2018-09-01.
هه‌ڵویستی نه‌یارانی كورد له به‌غداد پاش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق (2003) وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه ئه‌و كێشه‌و ململانێ سیاسی و ئیدارییه‌ی له كه‌ركوك هه‌یه له‌و دیاردانه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كورد نه‌ك له به‌غدا له‌نێو ماڵی خۆشی‌دا كۆك و ته‌با نین بۆ هیچ پرسێك، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری به‌دوای خۆیدا كێش كردووه نیگه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌وباره‌یه‌وه دژ به سیاسه‌تی ئیداره‌ی شاره‌كه‌و هه‌روه‌ها شیعه‌و توركمانه‌كانیش بۆ مه‌رامی سیاسی و خواسته‌كانیان به‌رده‌وام له‌هه‌لی ئه‌وه‌دان جێی پێی كورد له‌ق بكه‌ن له شاره‌كه‌دا. ئیستاش كه به‌ره‌و قۆناغێكی تری هه‌ستیاردا تێپه‌رده‌بین ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووه چونكه وڵاتانی دراوسێش چاویان بریوه‌ته ئه‌م قۆناغه له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێران به‌جیاو توركیا‌و سعودیه‌ش ولاتانی تریش به‌هه‌مانشێوه، ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگ بێت یه‌كریزی و پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه به‌ده‌ستی هێناوه یان ده‌بێت بیگه‌رێنێته‌وه باوه‌شی خۆی ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌هیچ كام له‌لایه‌نه‌كان ناكرێت له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كان هه‌مان ویست و به‌رژه‌وه‌ندی و پرۆژه‌یان هه‌یه بۆ شاره‌كه به‌ڵام هیچ ڕوون نیه ئاخۆ لایه‌نه كوردییه‌كان له‌م سه‌روبه‌نده‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانی داهاتوو به لیستێك به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا كه ئێستا هه‌ریه‌ك له كوتله عێراقیه‌كان چاویان بریوه‌ته ئه‌وه‌و له‌ماوه‌ی رابردوو نوری مالیكی كه هه‌ڵبژارده‌ی تارانه‌و راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یكی به‌هێزی په‌رله‌مانی به هاوكاری لیستی فه‌تح كه كۆی كورسیه‌كانیان كه‌متره له لیستی ئوتیل بابل كه هه‌ڵبژارده‌ی واشنتۆنن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو گه‌وره‌ترین به‌ڵێنی بۆ كورد پێشنیاركردووه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر، به‌ڵام كورد نابێت خۆی بخزێنێته چوارچێوه‌ی به‌ڵێنێكه‌وه له‌كاتێكدا رابردوویان ده‌رهه‌ق به كورد پاك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی رابردوو دوباره‌نه‌بێته‌وه پێویسته كورد یه‌ك هه‌ڵوێست و پارێزه‌ری مافه نه‌ته‌وایه‌تی و ئیداری و سیاسیه‌كان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌بن كه له ماده‌ی 140 دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه به‌داخه‌وه پێشێلی ئه‌و مافه كراوه، كاری په‌رله‌مانی داهاتوو قورس و ئالۆزه چونكه چه‌ندین كێشه‌ی یه‌كلانه‌كراوه هه‌ن ده‌بێت له‌په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كه‌مێك قورس ده‌بێت، كه‌ركوكیه‌كان مافی خۆیانه ژیانێكی شایسته‌یان هه‌بێت سه‌رجه‌می حكومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق سه‌نگه‌ره‌یان دژ به كه‌ركوكیه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كگرتووی ده‌توانرێت جارێكی‌تر پێگه‌ی كورد به‌هێزتر بكرێت سه‌رجه‌می پرسه چاره‌نوسسازه‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه هه‌ر له ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنی بودجه‌و موچه كه بۆ كورد حالی حازر له‌ته‌واوی كێشه یه‌كلانه‌كراوه‌كانی تر به‌بایه‌ختره‌و ده‌بێت ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه له‌به‌رچاو بگیرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی سیاسیان بۆ ئه‌وه بێت كه خزمه‌ت به شاره‌كه‌و هاونیشتمانیان بكه‌ن دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسیه‌كان.
شه‌هریه احمد محی ا‌لدین
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26